Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بۆ كاتی تاقیكردنەوە پێویستت بەم ڕێنماییانە دەبێت

xwendkar taqekrdnawaباشتر ین ڕێگە بۆ سەركەوتن پێویستە ئەو شتەی ئەنجامی دەدەیت گرنگ بێت بەلاتەوە ئەو كاتە سەركەوتوو دەبیت لەو كارەی ئەنجامی دەدەیت ، تۆی خوێندكار بۆ ئەوەی لە تاقیكردنەوەكانی كۆتایدا سەركەوتوو بیت پێویستە ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بكەیت و بە تەواوەتی خۆت دوور بخەیتەوە لە پەستانە دەرونیەكان كە لەو ماوەیەدا ڕوبەڕوت دەبێتەوە .
1- دەبێت تۆی خوێندكار ئەوە بزانیت كە ناتوانیت سەربكەویت لە تاقیكردنەوەكانت ئەگەر پێشتر وانەكانت نەخوێندبێت ، پێویستە لەماوەی تاقیكردنەوەكاندا بەیانیان زوولە خەو هەستیت و پێدا چونەوە بكەیت بۆ وانەكانت كە پێشتر بەسەریدا چویتەتەوە .
2- متمانەت بەخۆت هەبێت : ئەوەی زۆر گرنگە خوێنكارەكان بیزانن متمانە بەخۆبونە و هەموو كات ئەوە لە مێشكی خۆتدا جێگیر بكە كە سەركەوتوو دەبیت و دەتوانیت ئەو نمرەیە بەدەست بهێنیت كە خۆت مەبەستتە .
3-دوور بكەوەرەوە لە هاوڕێیەتی كردنی كەسانی خراپ ، چونكە هەندێك جۆری هاوڕێ ڕەنگە واتلێبكەن كە نەخوێنیت و ئەوە بخەنە مێشكت كە خوێندن سوودی نیە بۆت و ئەگەر دەرنەچیت شتێكی ئاساییە .
4-ئەو ڕێگەیە بزانە كە مامۆستاكەت پشتی پێدەبەستێت بۆ هێنانەوەی پرسیار و گرنگی زۆر بە چ بابەتێك دەدات بۆ ئەوەی بتوانیت باش بخوێنیت و خۆت ئامادە بكەیت بۆ تاقیكردنەوەكان .
5- لە ماوەی خۆئامادەكردن بۆ تاقیكردنەوەكان خۆراكی تەندروست بخۆ و دوور بكەوەرەوە لە خواردنی خواردنە قورس و زۆر چەورەكان و لە شوێنی زۆر گەرم یان زۆر سارد دا سەعی مەكە و هەوڵبدە لە شوێنێكی ئارام و كەشێكی ئارامدا وانەكانت بخوێنیت .
6-كاتەكانت ڕێكبخە و خشتەیەك بۆ كاتی سەعیكردنت دابنێ و كاتی خۆت بە شتانێكەوە بە فیڕۆ مەدە كە گرنگ نیە بۆت .
7- تەنها خەیاڵ و مێشكت بدە بە وانەكانت و هەوڵبدە لە كێشەو گرفتەكان خۆت دوور بگریت .
سەرچاوە:موضوع


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

بۆ كاتی تاقیكردنەوە پێویستت بەم ڕێنماییانە دەبێت Reviewed by Unknown on 9:08:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.