Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

فەیسبووک تایبەتمەندیی وەرگێڕانی زیادکرد

کۆمپانیاى فەیسبووک لەم دواییەدا تایبەتمەندییەکى نوێى زیادکرد، کە بریتییە لەوەرگێڕانى زمان لەنێوان زمانە جیاوازەکاندا وەک یارمەتییەک بۆ ئەو کۆچبەرانەى کە شارەزایى زمانەکان نین.

کۆمپانیاى فەیسبووک وەک یارمەتییەک بۆ ئەو کۆچبەر و پەنابەرانەى کە لەوڵاتانى تردا ژیان بەسەر دەبەن و شارەزایى زمانیان نییە، بڕیارى زیادکردنى خزمەتگوزارى”Tarjimly”تەرجملى واتا”بۆم وەرگێڕە”ى لەناو بەرنامەى مەسنجەرى ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە زیادکرد، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەى کە ئاستەنگییەکى زۆریان هەیە لەکاتى پەیوەندیکردن بەخەڵکى ئەو وڵاتەى کە تیایدا بوونەتە پەنابەر یان کۆچبەر.

لەم خزمەتگوزارییە نوێیەدا نزیکەى ٣٥٩ وەرگێرى خۆبەش، ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاندووە بۆ وەرگێڕان لەزمانە جۆربەجۆرەکانى وەک ئوردو، تورکى و عەرەبى، وەک ئامادەسازییەک لەپێشکەشکردنى خزمەتگوزارى زمانەوانى، کارکردنى بەرنامەکەش تەنها بەهەڵبژاردنى ئەو زمانەى کە کەسى پەنابەر یان کۆچبەر دیاریدەکات بۆ وەرگێڕانى زمانى خۆى یان زمانەکەى تر بۆ زمانى خۆى ڕاستەوخۆ خزمەتگوزارییەکە کارەکەى بۆ ئەنجامدەدات.

خۆبەخشەکان هەڵدەستن بەوەرگێڕانى هەموو ئەو ڤێدیۆ، فایلى دەنگى، چات و وێنانەی دەگاتە لایان، بەجۆرێک کە کەسى پەنابەر دەتوانێت لەگەڵ پزیشک قسە بکات، وەک ئەوەى داواى لێبکات لەسەر ناونیشانى نەخۆشخانەیەک.

کۆمپانیاى فەیسبووک لەلاى خۆیەوە ئاگادارى ئەوە بووە، کە بەپێى بیروڕا و داواکارى کۆچبەران کارەکان بکات، هەروەها بەجۆرێکیشە کە ئەو کەسەى کە کارى وەرگێڕانەکەى بۆ دەکرێت واتا پەنابەرەکە دەتوانێت کەسى وەرگێڕ هەڵبسەنگێنێت لەڕێگەى نیشانەى ئەستێرەییەوە کە لەپێنج ئەستێرە پێکهاتووە ئاستى دیاریکردنى وەرگێڕەکە، کەئەوەش بەپێى ڕێژەى ئاستى سوود وەرگرتنى کەسى پەنابەر لەو وەرگێڕانەى کە کەسى وەرگێڕ بۆى ئەنجامدەدات.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

فەیسبووک تایبەتمەندیی وەرگێڕانی زیادکرد Reviewed by Unknown on 3:50:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: