Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کۆمپانیاى ئەپڵ داهێنانێکى نوێ لەئایفۆندا دەکات

کۆمپانیاى ئەپڵ داهێنانێکى نوێ لە مۆبایلى ئایفۆندا دەکات کە بەوهۆیەوە دەتوانێت پێشبینى بوونى کێشە لەنێو شاشەى مۆبایلەکە بکات کە لەداهاتوودا دووچارى بێتەوە.

بەپێى هەواڵێکی ماڵپەڕى”ماشابڵ”ى ئەلیکترۆنى، کۆمپانیاى ئەپڵ توانیویەتى داهێنانێکى نوێ لەناو مۆبایلى ئایفۆندا تۆماربکات، کە ئەوەش بریتییە لەدابینکردنى تواناى زانینى ئەو گرفت و زیانانەى کە لەوانەیە لە داهاتوودا دووچارى شاشەى ئەو مۆبایلە ببێتەوە.

ئەم داهێنانە نوێیەى ئایفۆن لەوەدایە کە دەتوانێت ئەو درز و کەلێنانە ئاشکرابکات کە لەبەشى ژێرەوەى شاشەى ئەو مۆبایلەدا هەیە و هەڵدەستێت بە دیاریکردنى شوێنى گرفتەکە و کەلێنەکان پێش دروستبوونیان، ئەوەش بەمەبەستى ڕێگریکردن لەڕوودانیان تا هیچ گرفتێک تووشى شاشەى مۆبایلەکە نەبێتەوە.

ئەم تەکنیکە نوێیە کاردەکات بەهۆى ئامێرێکى هەستیارەوە کە بەلەمس کاردەکات وەک بەشێکى شاشەکە، ئەم ئامێرە تۆمارەکەرە هەستیارییە هەموو ئەو کەموکورتیانە تۆماردەکات کە لەوانەیە ببنە هۆى زیانگەیاندن بەشاشەى مۆبایلەکە، پاشان وەک ئاگادارکەرەوەیەک دەیاننێرێت بۆ بەکاربەرى مۆبایلەکە تاوەکو چارەسەرى بکات پێش ئەوەى زیانى گەورە بە مۆبایلەکە بگات.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

کۆمپانیاى ئەپڵ داهێنانێکى نوێ لەئایفۆندا دەکات Reviewed by Unknown on 11:45:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.