Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ڤیدیۆ.. هاوڵاتییەک تەلەفریکێکی لەسەر زێی بچوک درووستکردووە

مەحمود کە خەڵکى گوندى لبانەى ناحیەى بنگردە بە دروستکردنى تەلەفریکێک لەسەر زێى بچووک، ڕێگاى پڕ زەحمەتى هاتوچۆى بۆ دانیشتووانى چەندین گوند ئاسانکردووە.

مەحمود تەلەفریکەکەى لە نزیک گوندى لبانە جێگیرکردووە، بەڵام دانیشتووانى گوندەکانى سەرتەنگ، دۆڵە گۆم ،بیخرێش بەهەمانشێوە سودى لێوەردەگرن.

بۆ لەمەودا دانیشتووانى ئەم گوندانەى بنگرد زیاتر پشت بەم تەلەفریکە دەبەستن بۆ پەڕێنەوە کە درێژییەکەى 150 مەترە…

جگە لەوە تەلەفریکەکە سودى دەبێت بۆ ئەو کەسانەى کە بەمەبەستى بنێشتکردن یاخود هێنانەوەى گیاى بەهارە یان گەشتوگوزار، سەردانى ناوچەکە دەکەن، هەروەها گوندنشینان دەڵێن کاریگەری دەبێت لەسەر ئاوەدانکردنەوەى زیاترى گوندەکانیان.

پێشتر دانیشتووانى ئەم گوندانە بۆ پەڕینەوە لە ئاوى زێى بچووک بەشێوەیەکى سەرەکى بەلەم و کەڵەکیان بەکاردەهێنا، لە ساڵانی ڕابردووشدا بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێکەوە هەشت کچ و ژن خنکان و تائێشتاش تەرمی چوار کەسیان نە دۆزراوەتەوە

https://web.facebook.com/naliatv/videos/1381955865183811/

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

ڤیدیۆ.. هاوڵاتییەک تەلەفریکێکی لەسەر زێی بچوک درووستکردووە Reviewed by Unknown on 11:14:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.