Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

موژده‌یه‌ك بۆ مامۆستایانی كه‌ركوك ده‌رباره‌ی مووچه‌

بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە كەركووك ڕایدەگەیەنێت: وەزارەتی دارایی داوای لیستی ناوی وانەبێژانی خوێندنی كوردی كەركووكی كردووە و بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا مووچەی چەند مانگێكیان بە جارێك پێ بدرێت.

 

شێرزاد رەشید كاكە، بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە كەركووك بەڕوداوی ڕاگەیاند:” داوای لیستی ناوەكانمان لێكراوە، بەو ئومێدەی مووچەی چەند مانگێكی وانەبێژان خەرجبكرێت، بەڵام نازانین چەند مانگ بەیەكەوە خەرج دەكرێت، ئەوە لای وەزارەتی داراییە، بەڵام ئومێدمان هەیە لەم نزیكانە مووچەكانیان پێدەدرێت”.

 

جێگای ئاماژە بۆ كردنە نزیكەی هەشت هەزار و 500 مامۆستای كەركووك مووچەكانیان سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستانە، زیاتر لە 200 وانەبێژیش ماوەی دوو ساڵە بۆ پركردنەوەی بۆشاییەكان لە قوتابخانە كوردییەكان وانە دەڵێنەوە.

 

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

موژده‌یه‌ك بۆ مامۆستایانی كه‌ركوك ده‌رباره‌ی مووچه‌ Reviewed by Unknown on 1:40:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: