Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخموور،یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیان پیرۆز دەکا

mamostaabasلە ٦٤ هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان ،رۆژی شەممە ١٨ی شوباتی ٢٠١٧ ، دەستەیەک لە سەرپەرشتیار و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور بە یاوەری بەرێز مامۆستا عباس محمد بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور لە شاری هەولێر سەردانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستانی کرد و لەلایەن سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەگەرمی پیشوازیان لێکرا .

لەم سەردانەدا وێرای گەیاندنی پیرۆزبایی ساڵرۆژی دامەزراندی یەکێتیەکەیان ،هیوای سەرکەوتن و بەرەوپیشچونیان لە ئیش و کار و چالاکیەکان بۆ خواستن لە بەرەوپیشچوونی کەرتی پەروەردە و فێرکردن لە کوردستان کە لەماوەی ٦٤ ساڵی تەمەنیان پیشەییانە لەهەوڵی خزمەتکردن بە قوتابیان و خویندکاران و ناوەندەکانی خوێندن بوون ، لای خۆشیانەوە ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان دەستخۆشیان لە بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور و یەکەی سەرپەرشتیاری پەروەردەی و مامۆستایان و فەرمانبەرانی دەڤەرەکە کرد سەرەڕایی دەیان ئاشتەنگ و قەیران و کیشەی ئەمنی لە سێ ساڵی رابردوو ،بەڵام زۆر دڵسۆزانە ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێکردووە و رێگەیان نەداوە قوتابیان لە خوێندن و پەروەردە بێ بەش بن .



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخموور،یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیان پیرۆز دەکا Reviewed by Unknown on 5:08:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.