Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دەرچووانی کۆلێژی پزیشكی گشتی ئەمساڵ دامەزرێندران


وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت دەرچووانی کۆلێژی پزیشكی گشتی دامەزرێندراون و بەشە پزیشکییەکانی دیکەش بەشێوەی قۆناخبەندی دادەمەزرێنن.

بەپێی فەرمانێکی وزاری، ئێستا دەرچووانی کۆلێژی پزیشكی گشتی دوا خولی ئەمساڵ کە ژمارەیان 356 پزیشكن دامەزراون.

سەرچاوەیەکی تایبەتیش لە وەزارەتی تەندروستی تایبەت بە رووداوی راگەیاند ئەوانەی ئێستا دامەزرێندراون، لە پلەی یەکەمی قۆناخبەندییەکەدان و دەڵێت لەماوەی داهاتوو دەرچووانی بەشە پزیشكییەکانی ددان، دەرمانسازی و پەرستاری دادەمەزرێندرێن.

دامەزراندنی پزیشكانی گشتی لەکاتێکدایە، کە ئەمڕۆ مانگرتنی پزیشكانی ددان، دەرمانسازی و پەرستاری لە پێش وەزارەتی تەندروستی بەڕێوەچوو، تێیدا دژی جیاکاری لە دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشكییەکان بەیاننامەیەکیان خوێندەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

دەرچووانی کۆلێژی پزیشكی گشتی ئەمساڵ دامەزرێندران Reviewed by Unknown on 5:30:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: