Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کەرکوک.. پارەی پترۆدۆلار بۆ مامۆستایانی بەشی کوردی بەردەوام دەبێت

بەرپرسانى پارێزگاى کەرکوک دەڵێن مانگانە لە پارەى پترۆ دۆلار بڕی یەک ملیۆن دۆلار تەرخانکراوە بۆ موچەى بەشی خوێندنی کوردی و فەرمانبەرانى سەر بە هەرێم، جێبەجێکردنى بڕیارەکەش بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەى موچەى مامۆستایان باشتر دەبێت.

 لەو یەک ملیۆن دۆلارە، مانگانە هەر مامۆستایەک ١٥٠ هەزار دینار و فەرمانبەرانیش ١٠٠ هەزار دیناریان پێ بدرێت.

مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو بۆ یەکەمجار ئەو بڕە پارەیە بەسەر مامۆستایانى بەشی خوێندنی کوردی و فەرمانبەران دابەشکرا، سەرەتای ئەم هەفتەیەش بۆ دووەمجار پارەکەیان پێدرا و بڕیاریشە مانگانە بەردەوام بێت، پێدانى ئەم پارەیەش جگە لەو بڕەیە کە بڕیارە وەک هاندان بە مۆستایانى هەرێم بدرێت بە مامۆستایانى کەرکوکیشەوە.

بە وتەى بەرپرسانی یەکێتی مامۆستایان و بەپێی ئەو هەوڵانەى کە بۆ باشترکردنی گوزەرانی مامۆستا داویانە، بڕیارە لەمانگی نیساندا حکومەتی هەرێم پێداچوونەوە بە موچەى مامۆستایانی هەرێمدا بکات.

تەرخانکردنى ئەو بڕە پارەیە بۆ مامۆستایانی بەشی خوێندنی کوردی، دوای ئەوەهات کە بە وتەى ئیدارەى شارەکە مامۆستایان سەرباری ناڕەزایەتییان لە سیستمی موچە، بەڵام پرۆسەى خوێندنیان پەکنەخست.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

کەرکوک.. پارەی پترۆدۆلار بۆ مامۆستایانی بەشی کوردی بەردەوام دەبێت Reviewed by Unknown on 4:31:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.