Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ زانكۆی سلێمانیه‌وه‌

سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەوەکالەت، دەنگۆیەک لەبارەی خەرجکردنی موچەی مانگێکی خۆی و راگرو سەرۆک بەشەکانی زانکۆ لە پارەی پارالێڵ رەتدەکاتەوە. 
دکتۆر ڕەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەوەکالەت، بە SNNی ڕاگەیاند:” بەپێی یاسای خوێندنی باڵا ژمارە ١٠ی ساڵی ٢٠٠٨، ھەموو مامۆستایەک لە سەرۆکی زانکۆوە تا یاریدەدەرانی سەرۆک زانکۆو راگرو سەرۆک بەشەکان، بەھۆی دەوامکردنیان لەکاتی پشوەکانی وەرزی ھاویندا، موچەیەکی زیادەیان بۆ خەرجدەکرێت.
وتیشی: بەپشتبەستن بەو یاسایە، لیستێکمان بەناوی ئەو مامۆستایانەی زانکۆ ئاراستەی گەنجینە کردووە، کە لە ھاویندا دەوامی زانکۆیان کردووە، بەمەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە، بەڵام تائێستا پارەکەیان وەرنەگرتووە.
دکتۆر ڕەزا  روونیکردەوە، بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە ئاراستەی سەرۆکایەتی زانکۆ کراوە، ئەو مامۆستایانەی لەمانگەکانی تەموزو ئاب دەوامیان کردووە، ٧٥ کاتژمێر وانەبێژییان بۆ ئەژمار دەکرێت، وتی: ئێمەش ئەو فۆرمانەمان بەسەر راگرو یاریدەدەرانی راگرو سەرۆک بەشەکان دابەشکردووەو ناوەکانیشمان رەوانەی گەنجینە کردووە، بۆئەوەی پارەی وانەبێژییان بۆ خەرج بکرێت.


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ زانكۆی سلێمانیه‌وه‌ Reviewed by Unknown on 9:34:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.