Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لاپەڕەی جوزئەکانی قورئان و بیرکاری

ئەگەر هەموومان نەبین ئەوا زۆرینەمان قورئانمان خوێندوەتەوە یان دەخوێنینەوە، وەک دەزانین قورئان پێکهاتوە لە 6236 ئایەت و 114 سورەت و 30 جوزء لە 604 لاپەرەدایە. لەوانەی زۆر جار پرسیبێتمان کە چۆن جوزئەکان دەست پێدەکەن یان نەمانزانیبێت کە چۆن دابەش کراون. ئەوەی زیاتر گوێمان لێ بووە و ئاشنایەتیمان هەبوە پێی جوزئەکانی کۆتای بووە کە جوزئی تەبارەک و عەممەن بەڵام سەبارەت بەوانی تر چی، لە کوێ دەست پیدەکەن؟ بەچی سورەتێک دەست پێدەکەن؟ و لەکوێ کۆتای دێن. لەم بابەتەدا باسی ئەوە دەکەم ئەگەر بمەوێت بزانم جوزئێکی دیاریکراو لە قورئان لە لاپەڕە چەند دەست پێدەکات یان بە چی سورەتێک دەست پێدەکات، ئەبێ چی بکەم؟ با زیاتر ڕوونی بکەم، بۆ نمونە من دەمەوێت بزانم جوزئی ٤ لە لاپەڕە چەند دەستپێدەکات، چی بکەم؟ بۆ من و کەسێک کە قورئانمان لەبەر نەبێت، وەڵامی ئەم پرسیارە لەواەیە ئاسان نەبێت. بەلام وەک هەمیشە بیرکاری فریامان دەکەوێت. همم چی بیرکاری چ پەیوەندی بەوە هەیە؟ بـا دەست پێبکەین  بە ئەلگۆریزمەکە، ئەگەر وا دابنێین x  ژمارەی ئەو جوزئەبێت کە دەمانەوێت، ئەوا دەڵێین y بریتیە لە ژمارەی لاپەڕەی ئەو جوزئەی کە دەمانویست، کە y پێناسە دەکەین بە:

y=20x-18

ئەم ئەلگۆریزمە واتای چیە؟ ئەم ئەلگۆریزمە پێمان دەڵێت ئەگەر ئێمە بماەوێت بزانین جوزئی ژمارە x بە چ لاپەڕەیەک دەست پێدەکات لە قورئان ئەوا x جارانی بیست دەکەین و دواتر ئەجامەکەی کەم هەژدە دەکەین. بـا ئەمە بە نمونەیەک ڕوون بکەینەوە، وەک لەسەرەوە وتمان جوزئی 4 وەربگرین، ئەوا واتە x=4 ئێستا بە دانانی 4 لە بری x لە هاوکێشەکەی سەرەوە دەستمان دەکەوێت y=62 دیارە کە ئەمەش وەلامێکی دەقیقە، واتە ئەگەر تۆ ئیستا قورئانت لەلابێت یان لە مۆبایلەکەت سەیر بکەیت ئەوا جوزئی جوار لەلاپەڕە ٦٢ دەست پێدەکات. نمونەیەکی تر وەربگرین جوزئی ٢٠ وەربگرین ئەوا واتە x=20 ئێستا بە دانانی 20 لە بری x لە هاوکێشەکەی سەرەوە دەستمان دەکەوێت y=382 بریتیە لە ژمارەی لاپەڕەی سەرەتای جزئی ٢٠. سەرنج بدە بە بەکارهێنانی ئەم ئەلگۆریزمە بیرکاریە دەتوانین بزانین بە چ لاپەڕەیەکیش کۆتای دێت ئەو جوزئەی کە دەمانەوێت. بەکارهێنانێکی تریش ئەتوانین بزانین ئەو جوزئەی دەمانوێت لە چ سورەتێک دەست پێدەکات. واتە ئێمە لێرە ٣ جێبەجێکاری(بەکارهێنان)ی ئەو ئەلگۆریزمەی سەرەوەمان خستە بەرچاو.

لەم لیستەدا ژمارەی جوزء و ئایەت و لاپەڕەم داناوە:

          Juz’ 1 – Al Fatiha 1 – Al Baqarah 141:  2-22
     Juz’ 2 – Al Baqarah 142 – Al Baqarah 252:  22-42
     Juz’ 3 – Al Baqarah 253 – Al Imran 92:  42-62
     Juz’ 4 – Al Imran 93 – An Nisaa 23:  62-82
     Juz’ 5 – An Nisaa 24 – An Nisaa 147:  82-102
     Juz’ 6 – An Nisaa 148 – Al Ma’idah 81:  102-122
     Juz’ 7 – Al Ma’idah 82 – Al An’am 110:  122-142
     Juz’ 8 – Al An’am 111 – Al A’raf 87:  142-162
     Juz’ 9 – Al A’raf 88 – Al Anfal 40:  162-182
     Juz’ 10 – Al Anfal 41 – At Tauba 92:  182-202
     Juz’ 11 – At Tauba 93 – Hud 5:  202-222
     Juz’ 12 – Hud 6 – Yusuf 52: 222-242
     Juz’ 13 – Yusuf 53 – Ibrahim 52:  242-262
     Juz’ 14 – Al Hijr 1 – An Nahl 128:  262-282
     Juz’ 15 – Bani Isra’il 1 – Al Kahf 74:  282-302
     Juz’ 16 – Al Kahf 75 – Ta Ha 135:  302-322
     Juz’ 17 – Al Anbiyaa 1 – Al Hajj 78:  322-342
     Juz’ 18 – Al Muminun 1 – Al Furqan 20:  342-362
     Juz’ 19 – Al Furqan 21 – An Naml 55:  362-382
     Juz’ 20 – An Naml 56 – Al Ankabut 45: 382-402
     Juz’ 21 – Al Ankabut 46 – Al Ahzab 30:  402-422
     Juz’ 22 – Al Ahzab 31 – Ya Sin 27:  422-442
     Juz’ 23 – Ya Sin 28 – Az Zumar 31: 442-462
     Juz’ 24 – Az Zumar 32 – Fussilat 46:  462-482
     Juz’ 25 – Fussilat 47 – Al Jathiya 37:  482-502
     Juz’ 26 – Al Ahqaf 1 – Az Zariyat 30:  502-522
     Juz’ 27 – Az Zariyat 31 – Al Hadid 29:  522-542
     Juz’ 28 – Al Mujadila 1 – At Tahrim 12:  542-562
     Juz’ 29 – Al Mulk 1 – Al Mursalat 50:  562-582
     Juz’ 30 – An Nabaa 1 – An Nas 6  :582-602

بۆ ئەوانەمان کە فزوڵن بێگومان حەزدەکەین بزانین ئەم ئەلگۆریزمە چۆن هاتوە، لەگەڵم بن لە خوارەوە ڕونی ئەکەمەوە.

ئەم ئەلگۆریزمە چۆن دۆزراوەتەوە؟

تێبینی بکە لە لیستەکەی سەرەوە نێوانی هەردوو جوزئێک ٢٠ لاپەڕەیە کە بەمە دەڵێن length. واتە، ئەگەر لاپەڕەی جوزئی xم ویست ئەوە دەبێت ٢٠ جارانی x بکەم واتە 20x، بەڵام ئەگەر وام کرد غەڵەتێک دروست دەبێت لە هەژمارەکەم ئەویش ئەوەیە کە بۆ جوزئی ١ ڕاست دەرناچێت، چونکی جوزئی یەک لەلاپەڕەی ٢٠ دەست پێناکات بەلکو لە لاپەرە ٢ دەست پێ دەکات. کەوایە 20 جارانی x-1 دەکەم(بۆچی جارانی x+1م نەکرد؟). ئێستا واتە بۆ جوزئی x من هەژماری 20(x-1) دەکەم، بەڵام لەمەشیاندا هەلەیەک هەیە کە ئەوەیە دیسان جوزئی ١ کێشە دروست دەکات چونکی جوزئی ١ لەلاپەڕە سفر دەست پێ ناکات بەڵکوو لە لاپەڕە ٢ دەست پێدەکات! ئینجا خۆ تەیارە نیە کۆی دووی ئەکەم، 20(x-1)+2 کە ئەوەش دوای سادە کردن دەبێت بە 20x-18 یەعنی بۆ جوزئی x ژمارەی لاپەڕەکەی y دەکاتە y=20x-18.

بەڵام من کە وادەزانم زیاتر فزول تر بم لە تۆ حەزدەکەم بیشی سەلمێنم. لەگەڵم بە لە خوارەوە سەلماندنی بۆ دەکەین.

سەلماندنی ئەم ئەلگۆریزمە

دیارە کە جوزئی ١ بە لاپەڕەی ٢(سورەتی الفاتحە) دەست پێ دەکات. وە دەشزانین کە جوزئی ٣٠(جوزئی عەممە) بە لاپەڕەی ٥٦٢(سورەتی النباء) دەست پێدەکات. ئێستا ئەو جوزئەی ئێمە ئەمانەوێت بە xی دادەنێین ولاپەڕەی ئەو جوزئەش کە دەمانەوێت بە y هێمای دەکەین. ئێستا دوو خاڵمان هەیە:

x=1\Longrightarrow y=2

x=30\Longrightarrow y=562

دەتوانین ئەم دوو خاڵەی سەرەوە بەم شێوەیە بنوسین (1,2) و (30,562). ئێستا بەبەکارهێنانی یاسای شێوە- دووخاڵtwo-point form کە کە لەپۆلی ١٠ و ١١ دەخوێنرێت(هەڵە نەبم لە پێشتریش دەخوێندرێت) کە لەوانەیە تا ئێستا حەزت کردبێ بزانی جێبەجێ کاری ئەم یاسایە چیە و نەتزانی بێت، ئەمەی خوارەوە دەکرێت بڵێین یەکێک لە جێبەجێ کاریەکانیەتی کە جێبەجێکاری زۆری هەیە. دەڵێت:

ئەگەر (x_1,y_1) و (x_2,y_2) هەر دوو خاڵێکبن بەو مەرجەی x_1\neq x_2 ئەوا y-y_1=m(x-x_1)  پەیوەندیەکی هێڵیە کاتێک m=\frac{y_2-y_1}{x_2-x_1} .

بەبەکارهێنانی ئەم یاسایەی سەرەوە بۆ دوو خاڵی (1,2)  و (30,562) پەیوەندیەکی هێڵی لە نێوانیان دەدۆزینەوە کە بریتیە لە:

y-2=20(x-1) یان y=20x-18

واتە بۆ هەر جوزئێکی ژمارە x لە قورئاندا ژمارەی لاپەڕەکەی دەکاتە y کاتێک y=20x-18.

سەرچاوە: دەستەواژەی ئەلگۆریزمەکەم لە واڵی فەیسبوکی هاوڕێیەک وەرگرتوە.




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Chenar

لاپەڕەی جوزئەکانی قورئان و بیرکاری Reviewed by Unknown on 9:15:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.