Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

توێژەرانى کۆمەڵایەتى: هەژاری و نەدارى کارى کردووەتە سەر بارى دەروونیى قوتابییەکان

توێژه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ خوێندنگاکاندا تێبینی ئەوەیان کردووە بەهۆی کاریگەریی قەیرانی داراییەوە، هەژاری و نەداری کاری کردووەتە سەر باری دەروونیی قوتابیان و ئەو کاریگەرییە بە پرۆسەی خوێندن و هەڵسوکەوتی قوتابییەکانەوە دیارە.

ئەو توێژه‌رانە ڕوونی دەکەنەوە کە دوو ساڵە هەستیان بەو کێشە دەروونی و کۆمەڵایەتییانە کردووە، کە لە مامەڵەی قوتابییەکاندا بینیویانە، ئەم ماوەیەش هاوکاتە لەگەڵ قوڵبوونەوەی قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستاندا.

بێجگە لە کاریگەرییە دەروونییەکان، هەژاری بە جلوبەرگ و کڕینی پێداویستییەکانی وەکو قەڵەم و جانتا و پێویستییەکانی ترەوە دەبینرێت. لە کاتێکدا منداڵێک داوای جانتای نوێ و کەلوپەلی تازەی کردووە، بەڵام لە توانای خێزانەکانیاندا نەبووە.

لەسەر ئاستی قوتابخانەکانیش ئەمساڵ سەیران و بردنی بە کۆمەڵی قوتابیان بۆ دەرەوەی قوتابخانە، زۆر کەمتر بووە بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو، هەروەها نەبوونی سوتەمەنی و کارەبا لە قوتابخانەکانیش یەکێکی ترە لە هۆکارەکانی کاریگەری بۆ سەر دەروونی قوتابیان.

بۆ ڕەواندنەوەی ئەو کێشە کۆمەڵایەتیی و دەروونیانەی ڕوو لە قوتبایان دەکات، ئەرکی توێژەرانی ئەو دوو بوارەیە کە یارمەتی منداڵان بدەن، وەزارەتی پەروەردە لەم بارەیەوە دەڵێ پێویستیان بە توێژەری زۆر زیاتر لەوەی ئێستا هەیە.

بە گشتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئێستا هەزار و ٧٥٥  توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیی‌ هەیە و و به‌سه‌ر ‌ شه‌ش هه‌زار ناوەندی خوێندندا دابه‌شی کردوون، ئەمە لە کاتێکدایە ئەو ژمارەیە زۆر کەمترە بە بەراورد بەو ژمارەیەی پێویستە هەبێت.
431329_4174304149194_962770208_n
f.q



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

توێژەرانى کۆمەڵایەتى: هەژاری و نەدارى کارى کردووەتە سەر بارى دەروونیى قوتابییەکان Reviewed by Unknown on 11:45:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.