مامۆستایەکی کورد لە ئەڵمانیا حەڤدە ساڵە منداڵانی کورد فێری زمانی کوردی دەکات
فێرگەیەکی زمانی کوردی دامەزراندوە. مامۆستا زارا عەبدولرەحمان، خەڵکی شاری سلێمانی باشوری کوردستانەو لە ساڵی ١٩٩٧ ەوە لە شاری دارمشتاتی وڵاتی ئەڵمانیا دەژیێت. ئەو مامۆستا ژنە کوردە لە ساڵی ١٩٩٩ لەگەڵ دوو مامۆستای دیکە فێرگەی زمانی کوردی لە شاری دارمشتاتی وڵاتی ئەڵمانیا دادەمەزرێنن. ئەو فێرگەیە دەبێتە دەرفەتێک بۆ دەیان منداڵی کورد کە زمانی کوردی بخوێنن و فێری خوێندنەوەو نووسینی کوردی ببن. فێرگەی زمان، لە ماوەی ١٧ ساڵەی دامەزراندنیدا بەرزونزمی زۆری بەخۆیەوەبینیوە لەسەرەتای دامەزراندنیدا سێ مامۆستای دەبێت و ژمارەیەکی زۆری منداڵی کورد تیایدا دەخوێنن، بەڵام دواتر تەنها مامۆستا زارا دەمێنێتەوەو ئێستا شانزە خوێندکاری کوردی باشورو رۆژهەڵاتی کوردستان لەو فێرگەیە دەخوێنن و تا پۆلی چواری بنەڕەتی تیادەخوێنرێت و پشت بە کتێب و پڕۆگرامی خوێندنی قوتابخانەکانی کوردستان دەبەستن و هەموو رۆژانی یەکشەمە دوو سەعات وانەی کوردی تیا دەوترێتەوە. مامۆستا زارا عەبدولرەحمان بهKNNی راگهیاند: قوتابخانەكهمان لە ماوەی حەڤدەساڵی رابردوودا بە شێوەیەکی خۆبەخشانەو بێبەرامبەر بەڕێوەبردوەو حکومەتی ئەڵمانیاو حکومەتی هەرێم و هیچ لایەنێک هاوکاریان نەکردون. مامۆستا زارا گلەیی لە خێزانە کوردەکان دەکات کە هاوکارنین بۆ ناردنی منداڵەکانیان بۆ فێربوونی زمانی کوردی و بەشێک لە خێزانەکان لە ماڵەوە بە زمانی ئەڵمانی لەگەڵ منداڵەکانیان قسەدەکەن و منداڵەکانیان زمانی کوردی بەباشی نازانن. ئەو مامۆستایە داوا لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم دەکات دانبنێن بە بڕوانامەی زمانی کوردی خوێندکارەکانیان. شاری دارمشتات کەوتۆتە ویلایەتی هێسن لە ئەڵمانیاو ٣ کیلۆمەتر کەوتۆتە باشوری شاری فرانکفۆرت نزیکەی ٢٠٠خێزانی کوردی باشوری کوردستان لەو شارە دەژین
_شهوقی كانهبی _
f.q
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: