بیستن!
بیستن
له ده‌می خۆته‌وه چیت ده‌رباره‌ی خۆت بیستووه؟
هه‌ر به‌راستی تۆ گوێبیستی خۆتی؟!
تۆ به چی ده‌زانی ده‌یستی؟
تاكو ئیستا گومانت ده‌رباره‌ی بیست بۆ دروست بووه؟
بیستن وه‌ك هه‌سته‌وه‌رێك له مرۆڤ بوونی هه‌یه، گوێ ته‌نها ئامرازێكه له وه‌رگرتنی شه‌پۆڵه‌كانی بیستن ده‌ره‌وه بۆ ناوه‌وه، واتا خودی بیستن پێكهاتویكی مادی نییه، چون له كرۆك و جه‌وهه‌ری مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه!
كاری گوێ له گوێزهرهوهیهك زیاتر نییه. بۆنموونه كاتێك تۆ ئه‌م دێڕانه ده‌خوێنیته‌وه له‌باره‌ی بیستن دوو گریمان بوونی هه‌یه.
یه‌ك: تۆ ئه‌م دێڕانه به ده‌نگ ده‌خوێنیته‌وه، ئه‌م ده‌نگه‌ش گوێ ده‌یگوازێته‌وه وشه‌كان مانا وه‌رده‌گرن.
دوو: تۆ ئه‌مه بێ ده‌نگ ده‌ی خوێنیته‌وه، له‌م بێده‌نگییه كه گوێ هیچ شه‌پۆڵێكی بۆ ناگوێزرێته‌وه تا بیگوازێته‌وه بۆیه تۆ هه‌ستی بیستنی ناوه‌كیت به‌كاربردووه!
ئێستا با گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین تۆ بریتیی له تابلۆیه‌ك، له هه‌ر ره‌نگێك دوانێك هه‌یه، له هه‌ر نه‌خشێك چه‌ندین دێڕ كورتكرتوهتهوه له‌ناو گلێنه‌یه‌كی چاوت حه‌شاردراوه!
له قاچه‌كانت هاواری شه‌كه‌تی و له ده‌سته‌كانت ده‌نگی مه‌حبه‌ت دێ. گۆناكانت ده‌ری ده‌خا به چ ئاوازێ گۆم ده‌بێ. تۆ یه‌ك پارچه‌ی له بیستن!
هه‌ر به‌ڕاست تۆ خۆت ده‌بیستی!؟
نووسراوه له‌لایه‌ن
razakan
بیستن!
Reviewed by Unknown
on
10:58:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: