Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

٩ کاری رۆژانە کە مێشکت بەهێز دەکات و بێگومان پشتگوێت خستووە

مێشکی مرۆڤ دەکرێت زۆر زیاتر لەو توانانەی هەیەتی بەهێز بکرێت، بەڵام چۆن؟

ئەمانە ٩ رێگان کە دەتوانیت لەو رێیەوە تواناکانی مێشکت زیاد بکەیت:

١. لەگەڵ هاوڕێکانت بڕۆ بۆ پیاسە

پیاسەکردن لەگەڵ هاوڕێکەت سەرەڕای جوڵەی فیزیکی قسەکردنیشە لەسەر چەندین بابەتی کۆمەڵایەتی   کە ئەمانەش پێکەوە مێشک بەهێزدەکەن.

٢.  لێکدانی پەزڵ و یاریکردن

یاریییەکانی وەک سۆدۆکۆ و شەترەنج و رێکخستنی پەزڵ وا لە مێشک دەکەن کە بە قوڵی بیربکاتەوە و لەسەر یەک بابەت تەرکیز کۆدەکەنەوە. لەوەش سەیرتر پزیشکان هەمیشە رێنمایی ئەو کەسانە دەکەن کە کێشەی لەبیرچونەوە و تەرکیزیان هەیە رۆژانە بۆ چەند خولەکێک یارییە ڤیدیۆییەکانی وەکی پلەیستەیشن  BN بکەن تاکو بتوانن لەسەر ئەو یارییەی کە دەیکەن تەرکیزیان کۆبکەنەوە.

٣ . تێڕامان

تێڕامان و وردبوونەوە ئاسانترین رێگایە،  ئەگەر هەموو ڕۆژ و بۆ ماوەیەکی کەم ئەم راهێنانە بخەرێتە نێو خشتەی رۆژانەت دەبیتە خاوەنی مێشکێکێ هێمن  و تەرکیزێکی زۆر باش.

٤.خواردنی تەندروست

ئەو خواردنەی کە رۆژانە دەیخۆین کاریگەرییەکی ئێجگار گەورەی هەیە لەسەر مێشکمان بێ ئەوەی پێی بزانین. مێشکی مرۆڤ ٪٢٠ ئەو خۆراک و ئۆکسجینە بەکار دەهێنێت کە دێتە لەشییەوە. هەربۆیە خواردنی ناتەندروست کاریگەری خراپ جێدە‌هێڵێت لەسەر تواناکانی مێشک.

٥.بە شێوەیەکی ئیجابی بیربکەرەوە

سترێس و دڵەراوکێ بەشێکی زۆر لەهەستە دەمارەکانی مێشکی مرۆڤ دەکوژێت و رێگری دەکات لە دروستبوونی خانەی هەستەدەماری نوێ. لێکۆڵینەوەکان نیشانمان دەدەن کە بیرکردنەوە لەداهاتوو بە شێوەیەکی ئیجابی دروستبوونی خانەکانی مێشک خێراتر دەکات  و دڵەراوکێش لەناو دەبات.

٦.پێکەنین زیاد بکە

پێکەنین دەبێتە هۆکاری دەردانی ماددەی ئەندرۆفین کە کاریگەرییەکی زۆر گەورە لەسەر مێشک دروست دەکات و ئازار کەم دەکاتەوە و خۆشی زیاد دەکات. بۆ ئەم مەبەستەش واز لە فیلم و دراما تراژیدییەکان بهێنە و تەماشای فیلمە کۆمیدییەکان بکە و ئەو کەسانەش لە دەوری خۆت کۆبکەرەوە کە هەمیشە خۆشترین قسە و نوکتە و بەسەرهاتیان لە لایە.

٧.گوێ لە میوزیک بگرە

لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە گوێگرتن لە میوزیک کاریگەری دەبێت بەسەر بەشی راستی مێشکی مرۆڤەوە و ئەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی بەردەوام گوێ لە میوزیک دەگرن زیرەکترن لەو کەسانەی زۆر کەم گوێ لە میوزیک دەگرن.

٨.ئامانجەکانت دیاری بکە

دانانی ئامانج و رێکخستنی پلانەکانت بیرکردنەوەی ئیجابی زیاد دەکات، ئەمەش وادەکات مێشک بە شێوەیەکی بەردەوام بیر لە ئەنجامدانی کارێک بکاتەوە و تەرکیزی لەو جێگایەدا کۆببێتەوە، ئەمەش بە رێگایەکی زێڕین دادەندرێت بۆ بەهێزکردنی تواناکانی مێشک.

٩.خەوتن و هەستانت رێکبخە

شەوێک ئەبیت بە شەمشەمە کوێرە و شەوێکیتریش بەمریشک!  دڵت بەمە خۆش مەکە چونکە ئەمە مانای نارێکی و بێ بەرنامەییە لەخەوتن و هەستان. ئەم هەڵسەکەوتەش نەک تەنها زیان بە مێشکت دەگەیەنێت، بەڵکو کاریگەری زۆر نەگەتیڤی لەسەر جەستە و پێستیشت بەجێدەهێڵێت. تێرخەوی بەردەوام مێشک بە شێوەیەکی تەندروست دەهێڵێتەوە، وەک پێشینان گوتوشیانە ” مێشکی تەندروست لە لاشەی تەندروستدایە”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

٩ کاری رۆژانە کە مێشکت بەهێز دەکات و بێگومان پشتگوێت خستووە Reviewed by Unknown on 4:45:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.