Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردەی مەخموور كار لەسەر نەهێشتنی ئاسەواری شەڕی داعش دەكات كۆڕێكی دەروونی بۆ قوتابيانی قوتابخانەی چرا رێكخرا

 بەئامادەبوونی بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور، كاتژمێر ٩.30 خولەكی رۆژی یەكشەممە بەرواری ٢٦-٢-٢٠١٧ لەهۆلی قوتابخانەی چرا لەمەخموور كۆڕێك بۆ مامۆستا (هیوا ئەحمەد) رابەری پەروەردەیی رێكخرا. لەمیانەی ئەو كۆڕەدا، سەرەتا مامۆستا (عەباس محەمەد) بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور باسی لەكارو چالاكییەكانی پەروەردەی مەخموور كرد كە سەرقاڵی ئەنجامدانی زنجیرەیەك كۆڕو سیمینارن سەبارەت بەنەهێشتنی ئاسەواری شەڕی داعش لەسەر قوتابیانی دەڤەری مەخموور. دواتر مامۆستا (هیوا ئەحمەد خدر) رابەری پەروەردەیی لەكۆمەڵگای شەهید فاخیر مێرگەسۆری كۆڕێكی بەناونیشانی (چۆن وێنەی خۆت دەكێشی) پێشكەشی ئامادەبووان كرد، هەر لەم كۆڕەدا سەرجەم قوتابیانی رەگەزی مێی پۆلی (٧ ، ٨ ، ٩) ئامادەی ئەو كۆڕە ببوون. هەر لەمیانەی ئەو كۆڕەدا تیشك خرایە سەر نەهێشتنی ئاسەواری شەڕی داعش لەسەر قوتابیانی ئەو ناوچانەی كە كەوتونەتە بەرەی جەنگ. لەلایەن خۆشییەوە، مامۆستا عەباس محەمەد، بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور رایگەیاند “ئێمە وەكو پەروەردەی مەخموور لەهەوڵی بەردەوام داین بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەك كۆڕو سیمینار سەبارەت بەنەهێشتنی ئاسەوارەكانی شەڕی داعش، بۆ ئەم مەبەستە هەوڵدەدەین ئەمساڵ چەند چالاكییەكی جۆراوجۆر بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام بدەین”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

پەروەردەی مەخموور كار لەسەر نەهێشتنی ئاسەواری شەڕی داعش دەكات كۆڕێكی دەروونی بۆ قوتابيانی قوتابخانەی چرا رێكخرا Reviewed by Unknown on 3:09:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: