Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

شێوازیكی دروست بۆ ئاودانی نه‌مامه‌كانی ماڵه‌وه‌

ئەندازیارێكی كشتوكاڵ ڕایدەگەیەنێت: چۆنیەتی و ئاودانی ڕووەكەكانی ماڵەوە لە شوێنێك و لەماڵێم بۆ ماڵێكی دیكە جیاوازە و پێویستە بەڕێگایەكی گونجاو بەرنامەیەك بۆ ئاودانی ئەو ڕوەكانە دابنرێت.

 

دەوەن حاجی ئەندازیاری كشتوكاڵ و مامۆستا لە پەیمانگای تەكنیكی كشتوكاڵی بەكرەجۆ لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەژێرناونیشانی “چۆن ئاوی ڕووەكەكانی ماڵەوەمان بدەین” نوسیویەتی:” وەك دەزانین لە زۆربەی ماڵەكانمان دا چەندین جۆری جیاوازی ڕووەك هەن كە زۆربەیان ڕووەكی ناوچە ئیستیواییەكانن ، كەئەو ناوچانە گەرم و شێدار و باراناوین، دوو خاڵ كە گرنگن بۆ گەشەی باشی ئەم ڕووەكانە بریتین لە ڕێكخستنی ڕووناكی و ئاودان”.

4e45a0232442dc528d7ec4797492a190_XL

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە: ئەوەی تێبینی دەكەم كەزۆر كەس بەو شێوەیە ڕێنمایی دەكەن كەئەوەندە ڕۆژ جارێك ئاوی ڕووەكەكە بدە !!!! ئەم ڕێسایە زۆر هەڵەیە ، چونكە ماڵەكانی ئێمە هەموویان وەك یەك نین لە ڕووی شوێنەوە، ماڵ هەیە نسرمە و ماڵیش هەیە هەتاو كەم تێی دەكەوێت ، لەم جۆرە ماڵانەدا گڵ دڕەنك وشك دەبێتەوە، ماڵیش هەیە گەرمە وڕووە و هەتاوە و زوو زوو گڵی ئینجانەكان وشك دەبێتەوە .

 

دەوەن حاجی لەكۆتای شێوازی ڕاستی ئاودانی گوڵ دەخاتەڕوو ئاماژە بەوە دەكات: كاتێك ئاودان بۆ ڕووەكەكە بكە كە تێبینی بكەیت گڵەكەی كزر بۆتەوە یان بەرەو وشك بوون چووە چینی سەرەوەی وكاتێك دەستی لێ دەدەیت گڵەكە بە دەستەوە نانوسێت، بەم پێیە بێت ئەو ماڵانەی شێدارن بە درێژانی وەرزی زستان پێویست بە ئاودان ناكات.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

شێوازیكی دروست بۆ ئاودانی نه‌مامه‌كانی ماڵه‌وه‌ Reviewed by Unknown on 1:53:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.