Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ڕۆژئاوای کوردستان.. یەکەم ڕۆمانی بیانی وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی

یەکەم ڕۆمانی بیانی لە ڕۆژئاوای کوردستان وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی و بڵاوکرایەوە کە ئەویش ڕۆمانی “بەفر” ی  نوسەری فەڕەنسی ماکسەنس فەرمین بوو.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، دوو مانگ لەمەوبەر گروپێکی ئەدەبی بەناوی “هونەر” لە شاری قامیشلۆ دامەزراون و کار بۆ وەرگێڕانی کتێبی ڕۆژئاوایی بۆ سەر زمانی کوردی دەکەن.

عەبدۆ شەهو بەڕێوەبەری پڕۆژەکە بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاند ” زمان و کلتورەکەمان لە سوریا لەلایەن حزبی بەعسەوە قەدەغەکرابوو، بەعس دەیویست کورد و کلتورەکەی لەناوببات”.

ناوبراو وتیشی ” ڕۆمانی بەفر بە نرخی یەک دۆلار لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێت کە بەتەنها نرخی چاپەکەی قازانجدەکرێت”.

شەهو باسی لەوەکرد لە ساڵی ٢٠٠٩دا هێزە ئەمنیەکانی سوریا بە کتێبی کوردیەوە دەستگیریانکردووە وسێ مانگ لە دیمەشق زیندانیکراوە .

کتێبە وەرگێڕدراوەکانی پڕۆژەکە دواتر لەلایەن لیژنەیەکەوە پێداچونەوەیان بۆدەرکرێت، پلانی داهاتووی پڕۆژەکە وەرگێڕانی داستانی گلگامێش و هۆنراوەی دێرینی میسۆپۆتامیا و ژمارەیەک بەرهەمی فەلسەفیە بۆ سەر شێوەزاری کرمانجی.

لە سالی ١٩٦٣ دا بە بڕیارێکی حزبی بەعسی سوریا نوسین وخوێندنی زمانی کوردی لە وڵاتەکەدا قەدەغەکرا و هەر کەسێک وانەی زمانی کوردی فێری خوێندکاران بکردایە دەستگیردەکرا.
بەڵام لەدوای ساڵی ٢٠١٢ەوە هێزە ئەمنیەکانی سوریا لە ناوچە کوردیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کشاونەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی خۆبەڕێوەبەری لە ڕۆژئاوای سووریادا ساڵی ٢٠١٤ بڕیاری دەستپێکردنەوەی خوێندنی بە زمانی کوردی بۆ قۆناغەکانی یەک تا سێی سەرەتایی دەرکرد و بودجەی پێویستیشی بۆ چاپکردنی کتێبی وانەی کوردی تەرخانکرد.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

ڕۆژئاوای کوردستان.. یەکەم ڕۆمانی بیانی وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی Reviewed by Unknown on 3:49:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.