Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چه‌رچل ئاماژه‌ به‌ ژیانێكی تر و هه‌ساره‌یه‌كی تر ده‌كات..

7

کۆمەڵێک زانای ئەمریکایی وتارێکی وینستن چەرچڵی سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیایان دۆزیوەتەوە باس لەوە دەکات، لەدوای زەوی مرۆڤ دەتوانێت لە هەسارەیەکی تریش بژی.

دۆزینەوەی ئەم نووسینەی چەرچڵ لەکاتێکدایە، کە زۆرێک لە زانا گەورەکانی جیهان باس لەوە دەکەن کە بوونەوەری ئاسمانی دۆزراوەتەوەو یاخود بینراوەو بوونی هەیە، لە دەرەوەی زەوی و لە هەسارەکانی تر.

ئەو وتارە لە مۆزەخانەی چەرچڵ لە شاری فۆڵتۆنی ئەمریکا دۆزراوەتەوەو کە لە سەدەی رابردووداو لەو کاتەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بووە چەرچڵ ئەو وتارەی نووسیوەو باسی لە ژیانێکی تر کردووە لە دەرەوەی هەسارەی زەوی.

بەگوێرەی دەزگاکانی راگەیاندن دوای ئەوەی وتارەکەی چەرچڵ دەدۆزرێتەوە رۆژنامەی “Nature” ئەمریکی وەک خۆی بڵاویدەکاتەوە، لەگەڵ کۆمەڵێک بەڵگەنامەی تر کە لەو مۆزەخانەیەدا پارێزراون و تایبەتن بە چەرچڵ، ناوبراو لەو وتارەیدا روئیایەکی زانستی هەیەو جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە هەسارەیەکی تر ژیان هەیە بەو مەرجەی ئاو بوونی هەبێت، بەهەمان شێوە باس لە هەسارەکانی مەریخ و زوهرە دەکات و پێیوایە مرۆڤ دەتوانێت لەوێ ژیان بەڕێ بکات.

شارەزایان پێیانوایە قسەکانی چەرچڵ لەسەر هیوابوونی بۆ ژیانێکی تر لەسەر هەسارەیەک لە دەرەوەی زەوی، ئاوێنەیەکە بۆ دووربینی و دونیابینی بۆ داهاتوو لەسەر ئەم بابەتە.

چەرچڵ ناوی تەواوی “ئەلسێر وینستن لیۆنارد سبنسەر چەرچڵ” بووە، لە ساڵی 1874 لەدایکبووەو لە ساڵی 1965 لە لەندەن کۆچی دوایی کردووە، لە ساڵەکانی 1940 بۆ 1945 سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بووە. دواتر لە ساڵی 1951 بۆ 1955 هەمان پۆست وەردەگرێتەوە.

ناوبراو بە یەکێک لە دیارترین سیاسییەکانی سەر گۆڕەپانی سەدەی 20 هەژماردەکرێت و کارێزمایەکی بەهێزبووە. ئەو کەسایەتییە ئەفسەر و نووسەر و مێژوونووس و هونەرمەند بووە. تاکە سەرۆک وەزیرانیش بووە کە خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئەدەبیات وەرگرتووە، لە خێزانی دۆقەکانی بەریتانیاو ئەرستۆقراتییەکان بووە لە مالربۆرۆ.

خه‌ندان..



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

چه‌رچل ئاماژه‌ به‌ ژیانێكی تر و هه‌ساره‌یه‌كی تر ده‌كات.. Reviewed by Unknown on 9:34:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.