ئەوكاتەی لە تاقیكردنەوەیەكدا دەرناچیت بەم شێوەیە بیربكەرەوە
هەندێكجارخوێندكارێك كە لە وانەیەكدا سەركەوتوو نابێت و دەرناچێت ڕەنگە ئیتر كۆتای دنیا بێت بەلایەوە و ژیان بە خراپترین شێوە ببینێت ، بەڵام ئاخۆ ئەمە ڕاستە ؟
ئەگەر خوێندكاریت تەنها بیر لەوە بكەرەوە كە لە تێكڕای ماوەی خوێندنتدا كە نزیكەی 16 ساڵە بە تەواوی قۆناغەكانی خوێندنەوە چەندین وانەی جیاواز دەخوێنیت ئەگەر جارێك لە وانەیەكدا سەركەوتوو نەبویت ئیتر ئەمە كۆتای دنیا نيە و نۆ كەسێك نیت كە شایەنی مردن بیت ، ئێستا ئەگەر تەنها لە یەك وانە دەرنەچویت بابەتەكە بە ئاسایی وەریبگرە ، ڕاستە دەرنەچوون لە بابەتێكدا مانای سەرنەكەوتن دەگەیەنێت بەڵام ئەمە تەنها سەرنەكەوتنە لە چوارچێوەی تەنها یەك پرۆسەدا ، واتە ئەگەر تۆ تەنها لە وانەی بیركاریدا نەتتوانی سەركەوتوو بیت ئەوە مانای ئەوە نیە تۆ كەسێكی فاشیلیت لە تەواوی ژیانتدا .
كاتێك مرۆڤ تەنها لە یەك بابەتدا سەركەوتوو نەبێت ئەوە بەدڵنیاییەوە لە بابەتێكی دیكەی ژیانیدا سەركەوتوە ، بەڵام ناكرێت ئەمەش بكرێتە پێوەرێك بۆ ئەوەی ئەو كەسانەی لە وانەكانیاندا سەركەوتوو نین ئەوە دەتوانن لە ژیانی ئاسایدا تەواو سەركەوتوو بن ، تەنیا پێویستە مرۆڤ كاتێك لە كارێكدا سەرناكەوێت وانەیەك لەو بابەتەوە فێر ببێت و گرنگی بەو لایەنەش بدات كە دەزانێت بەهۆیەوە دەتوانێت سەركەوێت لە ژیانیدا .
لە هەمان كاتدا بابەتێكی ڕێژەی هەیە ئەو كەسانەی لە خوێندندا سەركەوتوون ئەوە چانسی كاركردنیان باشتر دەبێت لەو كەسانەی كە لە خوێندندا سەركەواوو نین ، سەركەوتون و سەرنەكەوتن تەنها بە یەك تاقیكردنەوە دەرناكەوێت ، بۆ ئەوەی سەركەوتوو بیت پێویستت بە هەوڵدان و دروستكردنی پەیوەندی كۆمەڵایەتی باش دەبێت .
_لانه عهلی _
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: