Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پرۆگرامی خوێندن کەم ناکرێتەوە و پرسیارەکانیش لە هەولێر دادەنرێت

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، رایدەگەیەنێت پرسیارەکانی هەردوو پۆلەکانی نۆ و 12 سەرتاسەری دەبێت، جەختی کردوە پرۆگرامەکانی خوێندن بەهیچ شێوازێک کەمناکرێتەوە.
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە "مەوداپرێس"ی راگەیاند، هەرچوار پارێزگاکەی هەرێم بە ئیدارە سەربەخۆکانەوە لە یەک کاتدا تاقی کردنەوەی پۆلەکانی نۆ و 12 ئەنجامدەدەن.
راشیگەیاند، پرسیاری هیچ پرێزگایەک جیاواز نابێت یەک جۆر پرسیار دەبێت لە پارێزگای هەولێر دادەنرێت.
لە بارەی پرۆگرامەکانی خوێندنەوە جەختی کردەوە، بەهیچ جۆرێک پرۆگرامی خوێندن کەم ناکرێتەوە بەتایبەتی پۆلی 12 چونکە ساندەردی وەزارەتی خۆیندنی باڵاو تۆیژینەوەی زانستی بۆ وەرگرتنیان دەبێت ئەو پرۆگرامە تەواو بکەن.
پێشتر وەزارەتی پەروەردە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، تاقی کردنەوەی کۆتایی ساڵی پۆلی نۆی بنەڕەتی لە بەرواری 14 / 6/ 2017 ئەنجامدەدرێت و تاقی کردنەوەی کۆتایی ساڵی قوناغی 12 ی ئامادەیی و پیشەییەکان و ئیسلامیەکان لە بەرواری 15 /6 / 2017 ئەنجامدەدرێت.

پرۆگرامی خوێندن کەم ناکرێتەوە و پرسیارەکانیش لە هەولێر دادەنرێت Reviewed by k on 8:55:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: