Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کاری تێپەڕ و تێنەپەڕ

کاری تێپەڕ و تێنەپەڕ

کاری تێپەڕ : ئەو کارەیە کەلەگەڵ بکەردا ناتوانێت واتای ڕستەکە تەواوبکات پێویستی بەبەشێکی تر هەیە ئەویش بەرکارە
لەگەڵ کاری تێپەڕ کەرەستە سەرەکییەکان ئەمانەن
( بکەر ، بەرکار )
بکەر بەرکار کاری تێپەڕ
ـ نەسرین مانگا دەدۆشێت
ـ ئازاد هۆنراوەکەی خوێندەوە
ـ وانەکە بنووسە
- دوێنێ گۆڤارەکەکەی لەسەر مێزەکە دانابوو
کاری تێپەڕ ئەرکی دەکەوێتە سەر بەرکار
ـ چی دەدۆشێت مانگا بەرکار
ـ چی خوێندەوە هۆنراوەکە
ـ چی بنووسە وانەکە
ـ چی دانابوو گۆڤارەکە
کاری تێنەپەڕ: ئەو کارەیە کەتەنها لەگەڵ بکەرە دەتوانێت واتای ڕستەکە تەواوبکات و پێویستی بەبەشی تر نییە بۆ تەواوکردنی واتاکەی
لەگەڵ کاری تێنەپەڕە تەنها بکەر کەرەستەی سەرەکییە
ـ قوتابییەکە دەڕواتە قوتابخانە
ـ منداڵەکە لەسەربان نووست
ـ ئێوە بەپەلە بچن
ـ دیوارەکە ڕووخا
+ کاری تێنەپەڕ ئەرکی دەکەوێتە سەر بکەر
ـ قوتابییەکە خۆی دەڕوات قوتابییەکە بکەرە
ئەرکی کارەکە لەسەر قوتابییەکەیە
ـ منداڵەکە خۆی نووست منداڵەکە بکەرە
ـ ئێوە بچن ئەرکی کارەکە لەسەر ئێوە بکەرە
ئێوەیە
ـ دیوارەکە خۆی ڕووخا دیوارەکە بکەرە
+ ئاسانترین ڕێگە بۆ جیاکردنەوەی کاری تێپەڕ لە تێنەپەر بەهۆی جێناوی لکاوەوەیە بەڵام هەموو جاڕێک ڕاست نیین
هەندێک جاڕ کۆمەڵەی یەکەم وەردەگرن و تێنەپەڕن
+ تەنها دەتوانین لەکاری ڕابردووەوە بەهۆی جێناوی لکاوەوە کاری تێپەڕ و تێنەپەڕ دیاری بکەین
کاری ڕابردوو ئەگەر کۆمەڵەی یەکەمی وەرگرت تێپەڕە
ئەگەر کومەڵەی دووەمی وەرگرت ئەوا تێنەپەڕە
کەوایە هەر کارێکی ڕابردوومان بینی دەتوانین بەم شێوەیه تێپەڕ و تێنەپەڕی دیاری بکەین
لەپێش کارەڕابردووەکە ئێمە دابنێ
ئەگەر (مان ) ی وەرگرت ئەوە تێپەڕە
ئەگەر (ین ) ی وەرگرت ئەوە تێنەپەڕە
کاری ڕابردوو ( مان ) تێپەڕ
ئێمە ،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،، <
( ین ) تێنەپەڕ
هەڵبژارد
ئێمە هەڵمان بژارد تێپەڕە
ڕووخاند
ئێمە ڕووخاندمان تێپەڕە
چوو
ئێمە چووین تێنەپەڕە
ڕووخا
ئێمە ڕووخاین تێنەپەڕە
+ ئەگەر کارەکە ڕانەبردوو بووتەنها کۆمەڵەی سێیەم وەردەگرێت
یان ئەگەر کارەکە داخوازی بوو تەنها (ە ـ ن) وەردەگرێت
ئەگەر تێپەڕ یان تێنەپەڕیش بن
بۆیە ناتوانین بەهۆی جێناوەوە تێپەڕ و تێنەپەڕی کاری ڕانەبردوو و داخوازی دیاری بکەین
بۆزانینی تێپەڕ و تێنەپەڕی ڕانەبردوو و داخوازی
دەبێت کارەکە بگۆڕین بۆ ڕابردوو ئینجا جێناوەکان بخەینەسەری بۆ ئەوەی بزانین تێپەڕە یان تێنەپەڕە
دەبەم برد
ئێمە بردمان تێپەڕە
دەڕۆین ڕۆیشت
ئێمە ڕۆیشتین تێنەپەڕە
سەربکەون سەرکەوت
ئێمە سەرکەوتین تێنەپەڕە
بنووسە نووسی
ئێمە نووسیمان تێپەڕە
+ هەندێک کار کۆمەڵەی یەکەم وەردەگرێت و تێنەپەڕە
بۆیە بەهۆی بەرکارەوە تێپەڕ و تێنەپەڕ بناسیتەوە لەهەمووی ڕاستترە
من ڕامکرد تێنەپەڕە
بریا کوردستان یەکی گرتبایەوە تێنەپەڕە
+ هەندێک کار لەڕستەیە دیارە تێپەڕە یان تێنەپەڕ
ـ کەوەکە خوێندی تێنەپەڕە
چونکە بەرکاری تیدا نییە کەوەکە خۆی خوێندی کەوەکە بکەرە
ـ هیوا وانەکەی خوێند تێپەڕە
ئەرکی کەوتووەتە سەر بەرکار بۆیە تێپەڕە
چی خوێند وانەکە

بەسوپاسەوە لە ئەکاونتى ڕێزمانى کوردى وەرگیراوە.


ی.س



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
ڕێزمانی کوردی

کاری تێپەڕ و تێنەپەڕ Reviewed by Unknown on 11:08:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.