Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەو كەسەی سەگەكەی كۆلێژی ئەندازیاری كوشتووە دەڵێ 3سەگی تریش ماون مەجالم نیە بیانكوژم


ئەو كەسەی سەگەكەی كوشتووە ناوی (محەممەد)ە و كارمەندی پۆلیسی شارەوانییە، زیاتر لە 12 ساڵە پیشەی سەگكوشتنە. ئەو بە نووسراوی فەرمی ئەو سەگانە دەكوژێ. قائیمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر بە وەكالەت دەڵێت “ئەگەر محەممەد ئەو كارەی كردبێ‌ و بەبێ‌ پرسی ئێمە چووبێ‌، سزای دەدەین”. محەممەد عەلی حەمەد، كە بكوژی سەگەكەی كۆلێژی ئەندازیارییە، خۆی بە پۆلیسی قائیمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر بە (رووداو) ناساند و گوتی “من لەسەر فەرمانی پارێزگار ئەو كارانە دەكەم. هەویەم هەیە و بە ئەمری كاك نەبەز بۆم دروستكراوە. بە هیچ شێوەیەك بەبێ پرسی ئەوان دەرناچم. هەركاتێك پێم بڵێن سەگێك لەو شوێنەیە، خۆم دەچم بۆ ئەو شوێنە و كاری خۆم دەكەم”. سەبارەت بە كوشتنی سەگەكەی كۆلێژی ئەندازیاری، محەممەد گوتی “كاك فەخرەدین لە كۆلێژی ئەندازیاری، پەیوەندی پێوەكردم و پێیگوتم سەگێك هەیە قوتابیانی كۆلێژەكەمانی هەراسانكردووە. رۆژی پێنجشەممە بوو، بەیتەرییەی هەولێر منی راسپارد. چونكە ئەوان بە من دەڵێن كە چ جۆرە سەگێك دەكوژم و چ جۆرە سەگێك ناكوژم. دواتر چوومە نێو كۆلێژ و سەگەكەم بە یەك گوللەی تاپڕ كوشت”. محەممەد ئاشكراشیكرد کە جگە لەو سەگەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەكەی بڵاوكراوەتەوە، سێ‌ سەگی دیكەشی لەو كۆلێژە كوشتووە. گوتیشی “سێ‌ سەگی دیكەش ماون بیانكوژم، بەڵام جارێ‌ مەجالم نییە”.
ئەو كەسەی سەگەكەی كۆلێژی ئەندازیاری كوشتووە دەڵێ 3سەگی تریش ماون مەجالم نیە بیانكوژم Reviewed by k on 11:29:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: