Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەنجومەنى مامۆستایانى ناڕازی به‌ گریانه‌وه‌ شكاندنی بایكۆتیان ڕاده‌گه‌یه‌نن

لە گرتەیەکى ڤیدیۆیدا دەرەکەوێـت کە چەند ئەندامێکى ئەنجومەنى مامۆستایانى ناڕازى ئەمشەو لە دواى ئەوە شکاندنى بایکۆتیان ڕاگەیاند “بەکوڵ دەگرین”.

ئەو ئەندامانەى مامۆستایانى ناڕازى وتی ” ئەمشەو شەوێکى زۆر  غەماویی بووە بۆ مامۆستایان”.

ئەمەش لە دواى ئەوە هات ئەنجومەنى مامۆستایانى ناڕازى لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، بە فەرمى  بایکۆتى خوێندنیان شکاندووە و چیتر مامۆستایانى دەگەڕێنەوە هۆڵەکانى خوێندن.

لە بەیاننامەکەى مامۆستایانى ناڕازیدا هاتووە “تاماوەیەک  سەرجەم چالاکییەکانمان ڕادەگرین، بەڵام بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنى بەڵێنەکانى حکومەت لە دەستکاریکردنى سیستەمى موچە و دابینکردنى بڕە پارەى هاندان و ڕێگریکردن لە سزادانى مامۆستایان ، بە پێچەوانەوە لە کاتى پێویستدا دەست بە فشارە مەدەنى و یاساییەکانمان دەکەینەوە”.

هەروەها  ئەوەشی تیادا هاتووە ” نیگەڕانین لە هەڵوێستى سەرجەم حزبە سیاسییەکان و ڕۆشنبیران و زانایان و دایک و باوکى قوتابیان کە یارمەتیدەر نەبوون لە گەیشتنى ئەم خەباتە مەدەنییە بە ئامانجەکانى”.

ئەنجومەنى مامۆستایانى ناڕازی ئەوەشیان نووسیوە “بە توندى ئیدانەى هەڵوێستى هەندێک کەسایەتى ناو یەکێـتى مامۆستایانى ماوە بە سەرچوو دەکەین کە ڕێگربوون کە ڕیگربوون لە گەیشتن بە ئامانجەکانمان”.

ئاماژەیان بەوەشکردووە “تا دەستپێکردنەوەى وەرزێکى نوێی و شێوازێکى نوێی خەباتى مەدەنى، هەڵوێستى فەرمى ئەنجومەن تەنها لە ڕێگەى بەیاننامە و یاداشت وڕوونکردنەوە دەبێت، بە پێچەوانەوە لێدوانى هەر ئەندامێکى بەڕێزى ئەنجومەن تەنها گوزارشت لە ڕاو بۆچوونى تایبەتى خۆى دەکات”.

ڤیدیۆ… ئەندامانى ئەنجومەنى مامۆستایانى ناڕازى دواى شکاندنى بایکۆت دەگرین



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

ئەنجومەنى مامۆستایانى ناڕازی به‌ گریانه‌وه‌ شكاندنی بایكۆتیان ڕاده‌گه‌یه‌نن Reviewed by Unknown on 2:04:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.