داوا لەوەزارەتی خوێندنی باڵا دەكرێت فشاری جدی بكات بۆ سەرفكردنی دەرماڵەی خوێندكاران
ێكخراوی زانكۆ لاین بۆ گەشەپێدانی زانستی داوا لەوەزارەتی خوێندنی باڵا دەكات فشاری جددی بكات بۆ سەرفكردنی دەرماڵەی خوێندكاران.
بهرواری 30/1/2017 رێكخراوی زانكۆ لاین بۆ گەشەپێدانی زانستی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا داوا لەوەزارەتی خوێندنی باڵا دەكات فشاری جدی بكات بۆ سەرفكردنی دەرماڵەی خوێندكاران.
لەبەشێكی راگەیەندراوەكەی رێكخراوەكەدا هاتوە “بەهۆی قوڵبونەوەی قەیرانی دارایی لەهەرێمی كوردستان ژیان و گوزەرانی خوێندكارانی زانكۆ وپەیمانگاكان وەك هەمو چین و توێژەكانی تر تادێت خراپتر دەبێت ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژانە دەبیستین بە دەیان خوێندكار لەزانكۆ وپەیمانگاكانی تەواوی هەرێمی كوردستان واز لەخوێندن دەهێنن”.
هەروەها هاتوە “مەترسی پەككەوتنی پڕۆسەی زانستو فێركردن و وازهێنانی بەكۆمەڵ لەنێو خوێندكاران لەئارادایە، هەمو ئەو هۆكارانەش پەیوەستن بەخراپی ئاستی بژێویو كەمدەرامەتی خوێندكارانو لەهەمان كاتیشدا بێچارەسەر مانەوە و بێدەنگی لایەنە پەیوەندیدارەكان زیاتر خوێندكاری بێ هیوا و بێ ئومێد كردوە لەبەردەوامیدان بەپرۆسەی خوێندن”.
لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەی رێكخراوی زانكۆ لاین هاتوە “لەسۆنگەی بەرپرسیارێتیمان وەك تاكە رێكخراوی بێلایەنی بواری زانستو خوێندكاران داوا لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم دەكەین كە هەرچی زوە كاربكەن بۆ چارەسەركردنی ئەو دۆخە ناهەموارەی هاتۆتە پێش بەتایبەتیش كاركردنی جدی بۆ سەرفكردنی دەرماڵەی خوێندكاران كەزیاتر لەساڵێك و 4 مانگە هیچ بڕە دەرماڵەیەك نەدراوە بە خوێندكاران”.
راگەیەندراوەكە داوا لەوەزارەتی خوێندنی باڵا دەكات بەدەم ئەم خەمە گەورەیە بێتو فشاری جددی بكات بۆ سەرفكردنی دەرماڵەی خوێندكاران بۆ ئەوەی بتوانن لەخوێندن بەردەوام بن.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: