Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

زۆر هیوا به‌ منداله‌که‌ت مه‌ده‌ بۆ ئه‌وه‌ی بێ هیوا نه‌بێ

نوێترین لێكۆڵینەوە دەرونزانی لەبارەی دۆخی دەروونی منداڵانەوە ئامۆژگاری دایكان و باوكان دەكات كاتێ منداڵەكانیان نیگەران دەبن، پێیان نەڵێن هەموو شتێ باش دەبێ.
گۆڤاری “تایم”ی ئەمەریكی ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی دەروونزانی درێژخایەنی بڵاوكردووەتەوە، كە لەبارەی پەروەردەی تەندروستی ئاوەزەوەیە و دەڵێ منداڵانی ئێستە زۆرتر نیگەرانن لە منداڵانی هەر قۆناخێكی پێشوو لە مێژووی هاوچەرخدا.
لێكۆڵینەوەكە دەڵێ نیگەرانبوونی منداڵان لە هەندێ كاتدا زۆر بەرز دەبێتەوە، بۆ نمونە لە كاتەكانی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن.
جێڵ ئیمانوێڵ خانمە پسپۆری دەرونزانی ئیكلینیكی و بەڕێوەبەری ڕاهێنانی پەیمانگەی ئاوەزی منداڵان دەڵێ پێویستە دایكان و باوكان نیگەرانبوونی منداڵەكانیان پەسەند بكەن. دەشڵێ كاتێ منداڵەكەت دەڵێ نیگەرانم یان دڵەڕاوكێمە، ئەو گوتنە سەرەتایەكە بۆ باشكردنی دۆخی خۆی و هەوڵدانەكانی.
هەروەها دەڵێ ئەگەر دایك و باوك بەشێوەیەكی كاتی منداڵەكەیان دڵنیا بكەنەوە و دڵنەوایی بكەن، ئەوا ڕێگری دەكەن لەوەی منداڵەكە هەلی ئەزمونكردنی نیگەرانبوون و هەوڵدان بەدەست بێنێ.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

زۆر هیوا به‌ منداله‌که‌ت مه‌ده‌ بۆ ئه‌وه‌ی بێ هیوا نه‌بێ Reviewed by Unknown on 2:04:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.