وەزیری پەروەردە بۆ سەرمایەداران: پارەکانتان بهێنن بۆ وەزارەت
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له سه‌رمایه‌داران و خێرخوازان دەكات هاوكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بكه‌ن بۆ دروستكردنی قوتابخانه، ته‌واوكردنی پرۆژه‌كانی كه‌رتی په‌روه‌رده و نوژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانەكان.
پشتیوان سادق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگەیاند ساڵی 2016 ساڵێكی سه‌خت و دژوار بۆ هه‌رێمی كوردستان به گشتی و كه‌رتی په‌روه‌رده به‌تایبه‌تی بوو، بۆیه داوا له سه‌رمایه‌داران و خێرخوازان دەكەین هاوكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بكه‌ن بۆ دروستكردنی قوتابخانه، یان ته‌واوكردنی پرۆژه‌كانی كه‌رتی په‌روه‌رده كه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه كاره‌كانیان راگیراوه، یان نوژه‌نكردنه‌وه‌ی بیناكانی ئه‌و قوتابخانانه‌ی كۆنن و به‌ربه‌ستی بۆ به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی خوێندن دروستكردووه.
ئەم لێدوانەی وه‌زیری په‌روه‌رده له مه‌راسیمی دانانی بەردی بناغەی کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر ھات، کە لە لایەن رێکخراوی کویکای کۆریای باشوور دروست دەکرێت.
وتیشی بە رێگەی رێکخراوی کویکا 40 ملیۆن دۆلار بۆ دروستكردنی 7 كۆمەڵگەی پەروەردەیی دابینكراوە، كە یەكێكیان دوێنێ لە هەڵەبجە بەردی بناغەی دانرا و ئەوەی ئەمڕۆش لە خەبات بەری بناغەی دادەنرێت و هەردووکیان بە بڕی نۆ ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێن.
بەڕێوەبەری رێکخراوی کویکا (چوو گوانگ) ھەر لەم مەراسیمەدا وتی”ئاژانسی کۆری 350 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژەکانی عێراق دابین کردووە کە نیوەی ئەو بووجەیە بۆ هاوکاری حکومەتی هەرێمە و لە کەرتی پەروەردە بە 35 ملیۆن دۆلار 8 پرۆژە جێبەجێ كراون و لە عێراقیش بە گشتی نزیکەی 65 پرۆژە جێبەجێ کراون”.
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
وەزیری پەروەردە بۆ سەرمایەداران: پارەکانتان بهێنن بۆ وەزارەت
Reviewed by Unknown
on
5:25:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: