Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کاتى دەرچوونى گالاکسى ٨ بڵاوکرایەوە

ماڵپەڕێکى تایبەت بەهەواڵى تەکنیکى کاتى ڕاگەیاندنى دەرچوونى مۆبایلى سامسۆنگ گالاکسى ئێس ٨ ى کە لەلایەن سامسۆنگەوە دەردەچێت بڵاوکردەوە.

ماڵپەڕى”ڤانچەر بیت”کە تایبەتە بەهەواڵى تەکنەلۆجى، ئەوەى بڵاوکردەوە کە کۆمپانیاى سامسۆنگ بەنیازە لە ٢٩ى ئازارى ئەمساڵدا مۆبایلى نوێى لەجۆرى سامسۆنگ گالاکسى ئێس ٨ بەدوو قەبارەى جیاواز بڵاوبکاتەوە.

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانى پێشووتر باسى چەند تایبەتمەندییەکى نوێى ئەم مۆبایلە نوێیەیان کردبوو، کە تیایدا شاشەى مۆبایلەکە بەدوولادا دەکرایەوە لەگەڵ بوونى بۆشاییەکى گەورە بۆ کامێراى پشتەوەى کە ڕێگە دەدات لەبوونى دوو کامێرایى لەمۆبایلەکەدا.

هەروەها تایبەتمەندییەکانى مۆبایلە نوێیەکەى سامسۆنگ ئەوەشى تێدا بوو کە شوێنى بیستۆکى دەنگى لەجۆرى قەبارە ٣.٥میلى مەتر لەگەڵ بوونى سێ دوگمەى لاتەنیشتى چەپى مۆبایلەکە، کە پێکهاتوون لەدوگمەى بەرز و نزمى دەنگ و دوگمەى ئامادەبوون لەخۆدەگرێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

کاتى دەرچوونى گالاکسى ٨ بڵاوکرایەوە Reviewed by Unknown on 4:17:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.