Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

١٠ کردارى ڕۆژانە دەبنە هۆى بەهێزکردن و زیرەکى مێشک

مێشکى مرۆڤ بەگرنگترین ئەندامى لەشى دادەنرێت بۆ بەردەوامى چالاکییە جۆربەجۆرەکانى ژیانى و لەڕێگەیەوە فێرى شتەکان دەبێت، دەتوانرێت لەڕێگەى کۆمەڵێک کردارەوە تواناکانى بەهێز بکرێن.

بەپێى ڕاپۆرتێکى ڤیدیۆى کەناڵى یوتیوبى”Audiolaby”، چەند کردارێک هەن کە یارمەتى بەهێزکردنى تواناکانى مێشک دەدەن بەشێوەیەکى چالاک.

لەخوارەوە ئەو کردارانە دەخەینەڕوو :

١- بەکارهێنانى ئینتەرنێت :

ڕۆژانە لەبرى ئەوەى کاتەکانتان هەمووى لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەسەر بەرن، چەند خولەکەکێک دابنێن بۆ گەڕان بەدواى زانیارى و بابەتى فێرکارى بەسوود، کەئەوەش دەبێتە هۆى زیادبوونى زانیارى و فراوان بوونى تواناى زەینى مێشک.

٢- نووسینەوەى ئەو شتانەى ڕۆژانە فێریان دەبن :

ڕۆژانە ئەو شتانە لەناو دەفتەرێکى تایبەتدا بنووسنەوە کە لەو ڕۆژەدا فێر بوون، تاوەکو بتوانن پاڵپشتى و تواناى مێشکتان بەهێز بکەن، دواى تێپەڕبوونى ماوەیەک هەستن بە پێداچوونەوەى ئەو زانیارییانەى کە پێشتر تۆمارتان کردوون تاوەکو بزانن مێشکتان چەندە ئاستى بیرهاتنەوەى زانیارییەکانى کارامە و چالاکە.

٣- لیستێک دروست بکەن بۆ تۆمارکردنى کارە جێبەجێکراوەکانتان :

دڵخۆشى و متمانە بەخۆ بوون یەکێکى ترن لەو جۆرە هاندەرانەى کە تواناى بەهێزکردنى مێشکیان هەیە، چونکە لەکاتى تۆمارکردنى ئەو شتانەى کە ئەنجامتان داون دەبێتە هۆى ئەوەى کە متمانەتان بەخۆتان زیاتر بێت و دڵخۆشیش بن و هەوڵى بەردەوامى بدەن لە ئەنجامدانى کارى زیاتر و باشتر.

٤- ئەنجامدانى یارییە زیرەکییەکان :

یەکێکى تر بۆ بەهێزبوون و هاندانى مێشک بۆ زیرەکى بریتى یە لە یارییەکانى زیرەکى و مەتەڵ و ئەو جۆرانەى تریش کە دەبنە هۆى کردنەوەى مێش بۆ ئاسۆى فراوان تر، ئەم جۆرە چالاکى و یارییانە تەنها بۆ خۆشى نین بەڵکو توانایەکى جیاواز بەمێشک دەدەن تاوەکو لەبیرکردنەوە و خێرا درک کردنى شتەکان چالاک بێت.

٥- دانیشتن و گفتوگۆ لەگەڵ کەسە زیرەکەکان ئەنجامبدەن :

دانیشتنى ئەو کەسانەى کە لەخۆتان زیرەک تر و شارەزا ترن دەبێتە هۆى ئەوەى کە بیر لەشتەکان و بابەتەکان بکەنەوە لەچاو و بیرى ئەوانەوە، ئەوەش یارمەتى ئەوە دەدات تاوەکو خاڵى لاوازى خۆتان و ئەو بابەتانەى کە لەلاتان نامۆن زیاتر ئاشکرا بن و بزانن چۆن هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکرێن.

 ٦- خوێندنەوەى زۆر :

خوێندنەوەى کتێب سوودێکى زۆرى هەیە بەهێزبوونى مێشک ئەو زانیارییانەى کە پێویستن بۆ بەدەستهێنانیان، بەڵام شارەزایان جیاوازن لەسەر ئەوەى کە کتێبەکان کاریگەرییان لەسەر مرۆڤەکان چەندە، بەڵام زیاتر ئەو کتێبانەى دەروونناسى بخوێننەوە و هەست بە تۆمارکردنى خاڵە گرنگ و بەسوودەکانى کتێبەکان، چونکە ئەو یارمەتیدان دەدات تاوەکو هەرکاتێک بتانەوێت بابەتەکانتان بیربێتەوە ئاسان بێت لەلاتان، چونکە لەکۆتاییدا تەنها پوختەى کتێبەکان پێویستە بۆ مێشک نەک هەموو کتێبەکە.

٧- تێگەیاندنى منداڵێکى تەمەن شەش ساڵ :

لەکاتى وەرگرتن یان فێربوونى هەر بابەتێکدا هەوڵبدەن لەمنداڵێکى تەمەن شەش ساڵانى تێبگەیەنن، هەرکاتێک توانیتان ئەوە ئەنجامبدەن ئەوا بەجوانى لەو بابەتە تێگەیشتوون ئەوەش وتەى ئەلبێرت ئەینیشتاینە زاناى فیزیایى، فێرى شتەکان بەجوانى ببن ئەوسا دەتوانن ڕوونیشى بکەنەوە، بۆ ئەوەى دڵنیابن لەوەى کە بابەتەکە تێگەیشتوون ئەوا هەوڵبدەن خەڵکى ترى تێبگەیەنن.

٨- ئەنجامدانى چالاکییە وەرزشییەکان :

وتەیەکى بەناوبانگ هەیە کە دەڵێن مێشکى سەلامەت لەلەشى سەلامەتدایە، ڕۆژانە هەوڵبدەن وەرزشێک یان ڕاهێنانى وەرزشى ئەنجامبدەن، چونکە ئەوە دەبێتە هۆى بەدەستهێنانى لەشێکى سەلامەت و بەوەش دەروونتان سەلامەت دەبێت.

٩- فێربوونى زمانێکى نوێ :

دەتوانن کاتێکى تایبەت دیاریبکەن تاوەکو بتوانن زمانێکى نوێ فێر ببن و بەوەش تواناى مێشکتان بەهێزتر دەکەن.

١٠- تەرخانکردنى کات بۆ پشوودان :

دەتوانن ڕۆژانە کاتێک دیاریبکەن تاوەکو تیایدا پشوویەکى تایبەت وەربگرن و تیایدا ئارامییەک بەمێشکتان ببەخشن بۆ ئەوەى سەرلەنوێ ساف بێتەوە و وەک دووبارە نوێبوونەوە وایە بۆ مێشک.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

١٠ کردارى ڕۆژانە دەبنە هۆى بەهێزکردن و زیرەکى مێشک Reviewed by Unknown on 3:58:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.