Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سێگۆشه‌ی ماسلۆ چییه‌ ؟؟؟

«پەیژەی پێویستی»‌‌ – ی ماسلۆ Maslow’s hierarchy of needs

سازمانگەری بۆ پەی بردن بە ڕەفتاری مرۆڤ لە سازماندا و بۆ دۆزینەوەی شێوازی کاریگەری تاودان و ھاندان، تۆژینەوە لە «پێویستیی مرۆڤ» دەکات. لەم بوارەدا دەروونناسی ئەمەریکایی، ماسلۆ (Abraham Harold Maslow (1908–1970، لە گۆشەنیگای دەروونناسانەوە لە پێویستییەکانی مرۆڤ ورد دەبێتەوە و لە پەیژەیەکی پێنج پلەدا پێشانیان دەدات. ماسلۆ بەم تیۆرییەی خۆی ڕێچکەیەکی نوێی لە بواری ڕەفتارناسیدا دامەزراند و بە کتێبی (Motivation and Personality (1954 بنەماکانی ئەم ڕێچکەیە ڕوون دەکاتەوە. ماسلۆ دەڵێ مرۆڤ ھەر ئەوە نییە بەرانبەر دەوروبەر بەرتەک (کاردانەوە) ی ھەبێت، مرۆڤ ویستێکی بەھێزی ھەیە بۆ «خۆڕاستاندن» و ئەم ویستەیە دەبێتە ھۆکاری ھەرە گرینگی فراژووتن. ئەم «خۆڕاستاندن» Self-Actualizationـەش بەشی ھەرە باڵای پێویستییەکانی مرۆڤە. ھەتا دەگاتە ئەو ئاستە دەبێ پێویستیی دیکە دابین بکات.

ماسلۆ دەڵێ ھەموو مرۆڤێک پێنج جۆر پێویستیی بنەڕەتی ھەیە و ئەم پێویستییانە لە پێنج ئاستی جیاوازدا و بە شێوەیەکی ھەرەمکار شیرازەیان بەستوە. ھەتا پێویستیی ئاستی یەکەم تێر نەبێ، مرۆڤ ڕوو لە پێویستیی ئاستی دووەم نانێ. ئەم مۆدێلەی ماسلۆ پێی دەگوترێ «پەیژەی پێویستیی ماسلۆ» Maslow’s Hierarchy of Needs. مرۆڤ کاتێک پلەیەکی ئەم پەیژەیە دەبڕێ، جۆرە پێویستییەک تێر دەکات و ھێزی دنەدان تێیدا ھانی دەدات بۆ سەرکەوتن بەسەر پلەی دووەمی پەیژەکەدا، بۆ تێر کردنی پێویستیی ئاستی بەرزتر و بۆ گەشە کردن. کەواتە پێویستیی خرۆشاو (دابیننەکراو) و تێرنەکراوە دەبێتە ھێزی ھاندەر لە مرۆڤدا و تاو دەداتە ڕەفتاری. ئەم ھێزی ھاندانەش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە و لە ئاستێکەوە بۆ ئاستێکی دیکە، جیاوازە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

سێگۆشه‌ی ماسلۆ چییه‌ ؟؟؟ Reviewed by Unknown on 10:57:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.