Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

تەلاری سەرۆکایەتیى زانکۆى کۆیە دوو ملیار دینارى تێچووە و دەوامى تێدا ناکرێت

وێرانکارییەکانی تەلارە چوار نهۆمییەکەى سەرۆکایەتیى زانکۆى کۆیە لە ئاسەواری شەڕ دەچێت، بەڵام لەو شێونەدا نە شەڕ ڕوویداوە و نە بۆمبی چێنراو تەقیوەتەوە.

تەلاری سەرۆکایەتیى زانکۆى کۆیە ساڵی ٢٠١١ کارەکانی تەواو کران، بەڵام چونکە هەندێک کەموکوڕیی هەبووە لە ئیشوکارەکانی ناوەوەیدا، حکومەت لە کۆمپانیای جێبەجێکاری وەرنەگرت، ئاکامەکەی بەو بیناى ئێستا گەیشتوە، کە وێرانبوونێکى زۆرى پێوە دیارە.

ئەو کاتەی بە حسابی کۆمپانیاکە پرۆژەکە تەواو بووە، ٢٠ ملیۆن دیناری دەویست بۆ تەواوکردنی کەموکوڕییەکانی، کەچی ئێستا بەهۆی لێکردنەوە و بردنی دەرگا و پەنجەرە و کەلوپەلەکانی ناوی و خراپبوونی دیوارەکانییەوە، زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دیناری دەوێت تا دەکرێت بە تەلارێکی تەواو.

تەلاری سەرۆکایەتیى زانکۆى کۆیە لە ٤ نھۆم و ژێرزەمینێک پێکھاتووە  کە ٦٠ ژوور و چەند ھۆڵێکی کۆبوونەوە و سیمیناری تێدایە. ئەو کاتەی دروستکرا زیاتر لە  دوو ملیار دیناری تێدا خەرج کراوە.

تەلاری سەرۆکایەتیى زانکۆى کۆیە ناوەوەی چەند تێکوپێک دراوە، ڕووی دەرەوەشی خراپتر بووە. بەهۆی ئەوەی نەیانتوانیوە بچنە ناوی، ئێستا سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە لە بینایەکی تردان.

کێشەی زانکۆی کۆیە تەنها تەواونەکردنی ئەم تەلارە نییە بۆ سەرۆکایەتیەکەی، بەڵکو باڵەخانەیەکی تریش بۆ سەنتەری خۆێندکاران دروستکراوە کە دەبوو لەلایەن ھەمان کۆمپانیاوە  تەواو بکرایە، کەچی ئەویش بە نیوەناچڵی جێهێڵراوە.

زانکۆی کۆیە لە ساڵی ٢٠٠٣ وە دامەزراوە و لە   ٢٧  بەش پێکھاتوە کە ١٤ بەشیان زانستین. بۆ ھەر ساڵێکی خوێندنیش لەسەروی  ١٠٠٠ خوێندکار لەم زانکۆیەدا وەردەگیرێن. ئێستا ئەم زانکۆیە زیاتر لە ٥ ھەزار خوێندکاری هەیە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

تەلاری سەرۆکایەتیى زانکۆى کۆیە دوو ملیار دینارى تێچووە و دەوامى تێدا ناکرێت Reviewed by Unknown on 12:04:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.