پشوەكان لە سلێمانی كەم دەكرێنەوە
بڕیارە خوێندنی ئەمساڵ لە پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی تەمموز درێژ بكرێتەوەو پشووی نیوەساڵیش كە 15 بۆ 17 رۆژە لەم سنورە نامێنێت.
لەمبارەیەوە كەمال نووری، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی ڕۆژئاوا بە “وشە”ی ڕاگەیاند، بەپێی ئەو ساڵنامەیەی كە بۆ خوێندنی ساڵی 2016 بۆ 2017 دانراوە بەهۆی بایكۆتی مامۆستایانەوە، خوێندنی بۆ مانگی تەمووز/یۆلیۆ دوا دەكەوێت و تاقیكردنەوەكان دەكەونە ئەو مانگە.
هەروەها وتی، هاوكات پشووی نیوەی ساڵ كە 15 بۆ 17 ڕۆژە لە ساڵنامەی ئەمساڵی خوێندن نەماوە، تاقیكردنەوەكانی كۆتای ساڵ بۆ پۆلەكانی 9 و 12 دەكەونە مانگی تەمووز، خوێندكارانی پۆلی 12ش داوایان كردووە پرۆگرامی خوێندنیان بۆ كەم بكرێتەوە بەهۆی ئەو سێ مانگە بایكۆتەی كە كراوە و پێشنیازەكەیان ڕەوانەی وەزارەت كراوە.
ئاماژەی دا، لە ساڵنامەی ساڵانی ڕابردوو 2ی كانوونی دووەم تاقیكردنەوەی كۆتای وەرزی یەكەمە، داوامان كردووە لەو ساڵنامەدا تاقیكردەوەی كۆتای وەرزی یەكەم بكەوێتە سەرەتای مانگی ئادار/مارس.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: