ئەردەشێرى ساسانى
ئیمپراتۆریەتیی ساسانی یان ساسانییەکان (بە زمانی پاڵەوی: ئێرانشەھر) دوایین ئیمپراتۆریەتیی ئێرانیی پێش ئیسلام بووە. بنەماڵەی ساسانی لە ساڵی ٢٢٤ی زایینی بە تێکشاندنی ئەشکانییەکان حکوومەتەکەیان پێک ھێنا و ھەتا ساڵی ٦٥١ واتە بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٠٠ ساڵ یەکێک لە زلھێزەکانی سەردەم بوون و بەرامبەرکێێ ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیان کرددوە.
یەکەم شای ساسانی، ئەردەشیری یەکەم بووە کە لە ناوچە پارس (پارێزگای فارس لە ئێستای ئێران) شۆڕشی کردووە و ئیمپراتۆریەتییەکەی دامەزراندووە. دوایین شای ساسانی یەزدگێردی سێیەم بووە کە چەند شەڕی گەورەی لەگەڵ سوپای ئیسلام لە سەردەمی عومەر کوڕی خەتتابدا کردووە و لە ھەموویاندا دۆڕاوە.
سەردەمی ساسانییەکان وەک سەردەمی زێڕینی چاندی ئێرانیی پێش ئیسلام ناسراوە و کاریگەریی زۆری ھەبووە لەسەر ئەوەی کە دواتر وەک ھونەر و چاندی ئیسلامی ناسرا. ئایینی زەردەشتی و زانایانی ئایینی، ڕۆڵی گرنگی و کاریگەریی زۆریان ھەبووە لەسەر شێوازی حکوومەتدا.
ئەردەشێری بابەك، دامەزرێنەری ئیمبراتۆریەتی ساسانی دەڵێت( پێویستە عەقڵ ( ئاوەز) لەڕێگای خوێندنەوە گەشە بکات)*١. هەر لەبەر ئەو بیرکردنەوانەشی بڕیارێکی شاهانەی دەرکرد کە پیویست بوو ( ژن و پیاو) خوێندەوار بن و یەکەم کەس بوو ( خوێندنی زۆرەملێ) ی داهێنا و یەکەم کەسیش بوو کە ژن و پیاوی لە خوێندەواریدا یەکسان بەیەك مافی کرد
ئەردەشێری ساسانی کێیە؟
ڕەوانوس، پیرە پیاوی کەنەفت، ڕیشێکی درێژی سپیی وەك خوریی هەبوو. گەورە نوسەر و ناودار و پزیشکێکی بەتوانا و تیرهاوێژێکی نیشانشکێن و گەوهەر ناس و زانایەکی ئاینیی سەردەمی خۆی بوو. خوێندەوارێکی بەتوانا و لێکۆڵەرێکی دیوانی شاهانەی ئەنوشیروانی مەزن بوو. لەسەردەمی هورمزدی چووارەمدا، تاقەت و توانای نەمابوو و لەو پەرستگایەدا، کە ئنوشیروانی تێدا ناسی، دەژیا.
لەکن ڕەوانوس، تەمەن، کەبەرەوژوور هەڵگەڕا، چنگەکڕەی پاش جێپێکانی خۆی دەکات، تاکو، هەرهیچ نەبێت، نەختێك، بیوەستێنێت. تەنانەت، ئارەزوو، بۆ ئەو جێگا قوڵانەی ناو ناخی خۆیشی دەباتەوە کە پێی وابێت، ئەمە خەونێکە و ئێستا نا تۆزێکیتر، بەئاگادێتەوە و سەرلەنوێ، لەتافی لاویدا، دەستپێدەکاتەوە. ئەویش، ڕەوانوسی کەنەفت، لەگوێی ئاگردانەکەی ناو پەرستگاکە، دانیشتبوو و هەروا، بەدەم خەیاڵی هێزە جادووگەرییەکانی تەمەنەوە، وەنەوز دەیبردەوە.
ڕەوانوس، کوڕە دەهۆڵ ژەنەکەی دوێنێ و لاوە شیکپۆش و چاوباشقاڵەکەی دەربەندی بابیت. یاساناس و پزیشکە بەناوبانگ و نوسەر و ناودارەکەی دوێنێ، هەنوکە، تەمەن، مات و کەنەفتی کردبوو و خنیبوویە ناو ژوورێکی نیمچە روناکی پەرستگایەکی چۆڵ. لە ژوورەکەدا، تابلۆیەکی لەبەرد تاشراو، بە نێوەڕاستی لایەکی ژوورەکەیەوە هەڵواسرابوو. بەزمانی ئاڤێستایی، لێی نوسرابوو" ژیان، لەسەر بنچینەی عیشق و خۆشەویستی هەڵدەچنرێت". لەچوواردەوری ووشە هەڵکەندراوەکانیش، بەچەپ و ڕاستدا، دووباڵی گەورەی پەڕپەڕی هەڵۆیەك، چوارچێوەیەکی سیحراویی بۆ پێك هێنابوو کە سەرنجی ئەوانەی بۆلای خۆی ڕادەکێشا، کەدەهاتنە لای و مرۆ، بەنیگاکردنی قوڵەوە، پێی وابوو، ئێستا نا تاوێکیتر، ئەم تابلۆیە، کەوەکو ئەوەوابوو، بە منداڵی عیشقەوە ئاوس بووبێت، لەچاوتروکانێکدا، باڵ دەگرێت و دەڕوات. لەدیواری بەرامبەریش، تابلۆیەکی دیکەی بە عاج هەڵکەندراوی لێ هەڵواسرابوو و تەنها نوسینێکی لەسەر هەڵکەندرابوو و نوسرابوو" بەهەشت، لەسەر بنچینەی عیشق و خۆشەویستی، لەژیاندا و لەسەر زەوی، بەرجەستە دەبێت. دەنا، ژیانی خاڵی لەم دوو گەوهەرە، دۆزەخێکی ڕاستەقینەیە".
ڕەوانوس، زادەی گوندی شابانکارە بوو. هەر ئەو گوندەی ئەردەشێری مەزنی لێ لەدایك ببوو. وەك ئەو دەیگێڕایەوە، ئەردەشێر، لەو گوندەدا، لە بنەماڵەی یەکێك لە موگەکان، هاتبووە دنیاوە.
ئەو دەیگوت" ئەردەشێر، بەمنداڵی و لەتەمەنی پێنج ساڵیدا، نێردرابووە بەر خوێندن و لەتەمەنی حەوت ساڵیدا، فێری تیرهاویشتن کراوە و لەتەمەنی یانزە ساڵیدا، شمشێربازی فێر بووە و لەتەمەنی پانزە ساڵیدا، پشتوێنی زەردەشتیی بەستووە و لەتەمەنی شانزە ساڵیدا، وانەی پزیشکی و ئەستێرەناسیی ئەو دەمەی دەبەر کردووە".
ئەو دەیگوت" ئەردەشێر، کوڕی بابەك و کوڕەزای ساسان بوو. ساسانیش، گەورە پیاوی ئاینداری موگەکان بوو و لە پەرستگای پیرۆز و مەزنی پەرسەپۆلیس، ڕێنوێنی و ڕێبەرایەتیی ئاینی زەردەشتیانی دەکرد".
ڕەوانوس، پەرتوکێکی بەدەستەوە بوو کە پەڕاوەکانی لەپێستی ئاسك دروست کرابوو و بەگەورەیی لەسەر بەرگی یەکەم نوسرابوو( بەند نامە). بەندناماکە، دەستنوس و دانەرەکەی خۆی بوو. وانە ڕەوانی و بەرجەستییەکانی لە پەرتوکی ( دەستوران) ەوە وەرگیرابوو. هەر ئەو پەرتوکەی کە بەفەرمانی ئەردەشێری مەزن، لەلایەن، کۆمەڵێك زانای ئاینی و زانستی و فەلەکناسیدا، لەژێر چاودێری و ڕێنوێنیی ( تنسر) ی گەورە زانای موگیدا، نوسرابووەوە.
نووسراوه لهلایهن
null@example.com (Barham Eng)
ليست هناك تعليقات: