Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتى خوێندنى باڵا و وەزارەتى توانستە مرۆییەکانى هەنگاریا ڕێککەوتنامەکیان ئیمزا کرد

بەئامانجى زیاتر پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوانیان و، ئاڵوگۆڕى خوێندکاران و ستافى زانستى و ئەنجامدانى توێژینەوەى هاوبەش، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان و، وەزارەتى توانستە مرۆییەکانى هەنگاریا ڕێککەوتنامەیەکیان ئیمزا کرد.

ئیمزاکردنى ئەو ڕێککەوتنامەیە،  لە میانەى سەردانى وەفدێکى وڵاتى هەنگاریا بەسەرۆکایەتى (بێنسێ ڕێتڤاری) جێگرى وەزیرى توانستە مرۆییەکانى هەنگاریا بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هات.  

بەر لە ئیمزاکردنى ڕێککەوتنامەکە، لە دیدارێکدا کە بەئامادەبونى ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتیەکانى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و کونسڵى گشتى هەنگاریا لە هەرێمى کوردستان بەڕێوەچو گفتوگۆ لەبارەى ئاستى پەیوەندییەکانى هەرێمى کورردستان و شەڕى تێرۆرستانى داعش و هاریکارییەکانى هەنگاریا بۆ هێزى پێشمەرگەى کوردستان کرا، بۆ ئەوەش د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دواى ئەوەى بەخێرهێنانى وەفدى میوانى کرد، خۆشحاڵى بەئاستى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتى هەنگاریا دەربڕى، هەروەک سوپاسى پشتیوانیە بەردەوامەکانى هەنگاریا لە هەمو بوارەکان لە هەرێمى کوردستان کرا، بەتایبەت لە بوارى پشتیوانیەکانیان لە هێزى پێشمەرگەى کوردستان و بوارى خوێندنى باڵا.

لە بەرامبەردا، جێگرى وەزیرى توانستە مرۆییەکانى هەنگاریا سوپاسى ئەو میواندارییەى کرد و، وتى: هەرێمى کوردستان و هێزى پێشمەرگە توانیان ڕۆڵى سەرەکى بگێڕن لە شەڕى بەرنگاربونەوەى تێرۆر و داعش، لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا باسى بوارى خوێندنى باڵا و بەرنامەى وەزارەتەکەى کرد بۆ فروانکردنى ئاستى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانى دنیا، وتیشى خۆشحاڵین کە لە ماوەى ڕابردودا لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان ئاڵوگۆڕى خوێندکاران لە نێوانمان هەبوە، هەروەک سوپاسى ئەو هاوکاریەى کرد کە لە نێوانیان دروست بوە، هیواشى خواست پەرەى زیاترى پێ بدرێت، 

دواتر ڕێککەوتنامەى پەرەپێدانى بوارى خوێندنى باڵا لە نێوان د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و، (بێنسێ ڕێتڤاری) جێگرى وەزیرى توانستە مرۆییەکانى هەنگاریا ئیمزا کرا.

دوا بەدواى ئیمزاکردنى ڕێککەوتنامەکەش، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەیدا ناوەڕۆکەکەى بۆ میدیاکاران و ڕۆژنامەوانان ئاشکرا کرا.

لەو چوارچێوەیەدا د.یوسف گۆران ڕایگەیاند: ڕێککەوتنامەکە چەندین بابەت، کە پەیوەستە بەخویندنى باڵا و خوێندکارەکانمان لە هەنگاریا و خوێندنى خوێندکارانى هەنگاریا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان لەخۆدەگرێت، هەروەها هاوکاریکردنى یەکتر بەتایبەت لە بوارى شوێنەوار، ئاشکراشیکرد هەر بەپێى ئەو ڕێککەوتنامەیە هەرێمى کوردستان کورسى خوێندنى بۆ خوێندکارى هەنگاریا لە بوارانە تەرخان کردوە کە جێگەى بایەخیان لە وانەش زمان و ئەدەبى کوردى و عەرەبى و دیراساتى ئیسلامى، چونکە هەر یەک لەوانە ئێستا گرنگى خۆى لە ناوەندە ئەکادیمیەکانى دنیا هەیە و، هەندێ لەوانەش پەیوەندى بەبابەتى ئەکایمى و کەلتورى و هەندێکى دیکەشیان پەیوەندى بە بوارى سیاسیەوە هەیە، لەوەشدا هەنگاریا هەرێمى کوردستانیان هەڵبژاردوە بۆ ئەوەى خوێندکارەکانیان بتوانن لەو بوارانە بخوێنن، چونکە هەرێمى کوردستان ناوچەیەکى ئارامە و کەشەکە لەبارە بۆ ئەوەى فێرخوازانیان بتوانن لەو بوارانە سود وەبگرن.

لە بەشێکى دیکەى کۆنگرە ڕۆژنامەیەکەدا جێگرى وەزیرى توانستە مرۆییەکانى هەنگاریا وتى: سوپاسى ئەم میوانداریەتان دەکەم، وتیشى ئاڵوگۆڕى خوێندکار گرنگى خۆى بۆ هەردولا هەیە، جێگرى وەزیرى توانستە مرۆییەکانى هەنگاریا وتیشى سوپاسى ئازایەتى پێشمەرگەو هەرێمى کوردستان دەکەم چ لە شەڕى تێرۆر و چ بۆ پێشکەشکردنى هاوککارییەکانیان بۆ ئاوارەکان، لەهەمان کاتدا دەستخۆشى لە د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەکەم بۆ بەستنى کۆنفرانسى لێبوردەیى و پێکەوەژیان، ئەوەشى ڕاگەیاند زەمالەکانى سودى زۆرى بۆ هەرێمى کوردستان دەبێت.

د.یوسف گۆران ئەوەى ڕاگەیاند: ئەم ڕێککەوتنامەیە بۆ ماوەى سێ ساڵى دیکە درێژکراوەتەوە بەپێوەزیر: بەپێى ڕێککەوتنامەکە کە تازەمان بۆ سێ ساڵى دیکە کردۆتەوە هەندێ گۆڕانکاریمان لە ناوەڕۆکەکەى کردوە، بەو پێیەش ساڵانە هەرێمى کوردستان (١٠) خوازیار بۆ بەدەستهێنانى خوێندنى باڵا/ ماستەر و (٢٠) فێرخواز بۆ خوێندنى باڵا/دکتۆرا ڕەوانەى هەنگاریا دەکات، لەهەمان کاتدا سەرجەم تێچوى خوێندنى ئەو خوێندکارانە لە زانکۆکانى ئەو وڵاتە لەسەر حکومەتى هەنگاریا دەبێت.

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

وەزارەتى خوێندنى باڵا و وەزارەتى توانستە مرۆییەکانى هەنگاریا ڕێککەوتنامەکیان ئیمزا کرد Reviewed by Unknown on 5:46:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.