Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چی وا دەكات مرۆڤ هەژار بێت

هەژاری و بڵاوبوونەوەی لە دنیا هەڕەشەیەكی گەورەیە بۆ سەر كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی كە دژی هەموو پەرەسەندن و گەشەسەندێكە، ئەو خەونی مرۆڤەكان دەكوژێت و بەرەو نەمان پاڵیان پێوە بنێت، بەڵام هۆكارەكانی چین و مرۆچ بۆچی هەژار دەبێت.
پەیمانگەی فسیۆلۆجیای تێگەیشتنی دەماری لە بەنسلڤانیای ئەمەریكا گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە قۆناغی منداڵی مرۆڤ كاریگەری گەورەی هەیە لە گەشەكردنی مێشك و رۆڵی سەرەكیشی هەیە لە دروستبوون و داڕشتنی توانا هزرییەكانی مرۆڤ دوای پێ گەیشتنی.
مارتا فەرەح بەڕێوەبەری پەیەمانگەكە لە كتێبێكی لەو بارەوە دەڵێت، منداڵییەكی هەژار پشكی شێری هەیە لە بنیاتنانی وێنەی هەر كەسێك دەربارەی خۆی و پڕۆگرامسازی خودی خۆی بۆئەوەی ببێتە كەسێكی هەژار و رازی بێت بەوەندەی پێی دراوە و هەیەتی. 
زیاتر گوتی، هەژاری هەر ئەوە نییە كە مێشك تێك دەدات، بەڵكو بەربەستیش دەخاتە پێشی و وا دەكات كە خاوەنەكەی لە چنگی هەژاری رزگاری نەبێت.
سەرەڕای ئەوەی زانست ئاشكرای كردووە بەوەی كە زیرەكی هۆكارێكی بە پلەی یەك بۆماوەییە، بەڵام توێژینەوە فسیۆلۆجیای دەمار دەریان خست كە ئاماژەكانی زیرەكی بە رێژەیەكی گەورە پشت بە دۆخی بژێوی منداڵ و ژنگەكەی دەبەستێت، فەرەح وای گوت. 
بۆیە ئەو منداڵانەی لە كۆمەڵگە جیاجیاكان لە رووی ئابووری و كۆمەڵایەتییەوە لەدایك دەبن توانای بیری و مێشكی لەیەكتر نزیكیان هەیە، بەڵام دوای چەند ساڵێك دەست بە جیابوونەوە لە یەكتر دەكەن، بۆیە هۆكاری هەژاری لە تەمەنی گەورەیی هەر دۆخی كۆمەڵایەتی و ئابووری نییە كە مرۆڤ تیایدا گەورە دەبێت، بەڵكو ئەو بیرە هەژارەیخوازەیە كە لە منداڵییەوە لای دروست بووە و وا دەكات كە ئەوان باوەڕیان بە هەژاری هەبێت و قەناعەتی پێ بكەن، ئەگەرچی توانای كاركردنی زیاتر و بەدەستهێنانی پارەی زیاتریان هەبێت بۆئەوەی ببنە كەسی دەوڵەمەند. 
فەرەح لەبارەی هۆكارەكانی هەژاری دەڵێت، كە رەزیلی یەكێكیانە كە وا دەكات مرۆڤ پاساو بۆ خەرجنەكردنی پارە بێنێتەوە، هەروەها باوەڕی تەواوی كەسەكە بە ستەمی كۆمەڵگە بۆی و زۆری گلەیی و سكاڵا و نووزانەوە و دڵنیابوونی لەوەی ئەو لە دنیا هەر ئەوەندەی بۆ نووسراوە تا مردن.
فەرەح لە كۆتاییدا دەڵێت كە ئەو كەسانەی باوەڕیان بە هەژاری خۆیان هەیە و دەنوزێنەوە و تەواو خۆیان رادەستی كردووە، باری سەر شانی خۆیان گران كردووە، بێجگە لە دانانی بەربەست لە گەشەكردنی كەسی خۆیان و توانای مایەكی و پەرەسەندنیان لە ژیاندا كە ئەوەش هەژاری تا هەتایەی بۆ مسۆگەر كردوون.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

چی وا دەكات مرۆڤ هەژار بێت Reviewed by Unknown on 11:57:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: