Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

هه‌ویری ددانه‌ ته‌نها بۆ پاككردنه‌وه‌ی ددانه‌كان به‌كار نایه‌ت

 

هەویری ددان تەنها بۆ شووشتن و پاککردنەوە ددانەکانت نین بەڵکو زۆر بەکارهێنانی تریشی هەیە:

ئەگەر کەلوپەلی لە زیو درووستکراوت هەیە و دەتەوێت بریقەداربن  بە تۆزێک هەویری ددان پاکیان بکەوە.

ئەو پێلاوانەی پێشەوەیان سپییە و وەکو ئەم وێنەن زۆر بەئاسانی بە تۆزێک هەویری ددان دەتوانیت سپیان بکەیتەوە.

دەتوانیت پەڵەی سەر  کەلوپەلی لە دار درووست کراو بە پەڕۆیەکی تەڕ و هەندێک هەویری ددان لاببەیت بێ ئەوەی پاککراوەی کیمیاوی بەکاربێنیت.

زۆر بەئاسانی دەتوانیت پەڵەی سەر قوماسی سپی بە هەویری ددان لاببەیت، بەر لە شوشتن هەندێک هەویری ددان بخەرە سەر فڵچەیەکی بێ کەڵک و بەهێواشی لە قوماشەکەی بخشێنە، کاتێک وشک بۆوە دەتوانیت بیشۆیت و پەڵەکان زۆر بە ئاسانی نامێنن، بەڵام ئەمە بۆ جلی رەنگاو رەنگ تاقی مەکەوە.

دەتوانیت بەلۆعەی دەست شۆر و ئوتوو و هەموو شتێکی لە کڕۆم درووستکراو بە هەویری ددان پاک بکەیتەوە، جگە لەلابردنی پەڵە زۆریش بریقەدار دەبن .

بۆنی ماسی و پیاز و سیر بەزەحمەت دەڕۆن بۆیە نینۆک و پەنجەکانت بە تۆزێک لەم هەویرە بشۆ و زۆر خێرا بۆنەکە نامێنێت.

ئەگەر سمارت فۆنەکەت پەڵەی لەسەر درووست بوو، هەندێک هەویری ددان بخەرە ناو قوماشێکی تەنک و زۆر بەنەرمی پێی بسڕە و باش وشکی بکەوە، شاشەکەت هیچ خەوشێکی نامێنێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

هه‌ویری ددانه‌ ته‌نها بۆ پاككردنه‌وه‌ی ددانه‌كان به‌كار نایه‌ت Reviewed by Unknown on 8:24:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.