گۆرانكاری له پاشكهوتی مووچه دهكرێت
بەرپرسێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاریی لە سیستەمی مووچەی فەرمانبەران دەکات.
ئاراس خۆشناو سەرۆکی سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی کوردستان لە ئەنجومەنی وەزیران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە، بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران لەم مانگەدا، ”پشت بە داهاتی نەوت دەبەسترێت و داهاتی ناوخۆش کۆ دەکرێتەوە.
ئاراس خۆشناو هەروەها رایگەیاند، کە لە چوار مانگی کۆتایی ساڵی 2016دا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە 185 ملیۆن دۆلار قەرزی کۆمپانیاکانی داوەتەوە و ئێستا قەرزی کۆمپانیاکان ”سووک بووە.
هەروەها ئەحمەد عوسمان، راوێژکاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، کە ئەگەر لە ساڵی 2017دا نرخی نەوت بەرزبـێتەوە، ئەوا ”پێشبینی دەکرێت“ دەستکاریی سیستەمی مووچەی فەرمانبەران بکرێت.
بە گوتەی سەرۆکی سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی کوردستان لە ئەنجومەنی وەزیران، ئەولەوییەتی کارەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمساڵدا، ”گۆڕانکاریی لە سیستەمی مووچە“یە، بە تایبەت مووچەی ئەوانەی “زەرەرمەندبوون و پارەیان لای حکوومەتە”.
ئاراس خۆشناو ئاماژەی بەوەش کردووە، کە حکوومەت بە دوو رێگا کار لەسەر گۆڕانکاریی لە سیستەمی مووچە دەکات، کە بریتین لە ”پێداچوونەوە بە سیستەمی پاشەکەوت“ و ”چاکسازی لە سیستەمی ئیداریدا“.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: