Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ژیان هاوکێشەیەکی ئاڵۆزە..

ن.به‌ڕێزئیسماعیل
کێشەی ئاڵۆزی ژیان ئەوەیە؛ کە هاوکێشەیەکەی قورسە, ئاسان لێی حاڵی نابی, ژیان وەک ئاوێکی لێڵ وایە, تەنها بەسەیرکردنی ناتوانی درک بەناوەوەی بکەی, لە ناو ئەزموونکردنی ژیانیش ئێمە هەمیشە لەگەڵ ژیان؛ دەکەوینە موصاڕەعە و مولاکەمە, ڕۆژی وا هەیە مستەکۆڵەی بەهێزت؛ پێدەکەوێ بەر زەوی دەکەوی, بەڵام دەبێ هەستیەوە و نەدۆڕێی, ڕۆژێکی تر بریندارت دەکا, نابێ شەکەت بی و ئینسیحاب بکەی, دەبێ تۆ زبر بی و بەهێز بی, هەموو جارێ خۆم بە دۆستەکانم دەڵێم: چەند عەیبە بۆ سایەقێک؛ لەبەر بوونی تاسە لە جادە و بان, واز لە سایەقی بێنێ.. ڕێک ژیانیش؛ پڕە لە تاسە, نابێ لەبەر تاسەکان واز لە ڕۆیشتن بێنین, ئەمە ژیانە دەبێ ئەزموونی بکەی, ژیان کتێبێک نییە و بیخوێنیەوە و ڕۆژانە جێبەجێی بکەی, مانا و واتای ژیان لەناو ژیاندایە, ئێمە بەبینینی مردوو لە مردن تێناگەین تا نەمرین, وە لە عیشق و ئیمانیش تێناگەین تا نەیچێژین. چونکە ئەم چەمکانە نابێژرێن بەڵکو دەچێژرێن, بەکورتیەکەی دەبێ ژیان ئەزموون بکەین! ئینجا تێی دەگەین, بێنە پێش چاوی خۆت لەناو سەیارەیەکی و جەوەکە تەمە, چاوت دوور نابینێ تەنها ئەوە دیمەنەی بەر جامەکە نەبێ, بۆیە دەبێ بڕۆی تا زیاتر ببینی, ژیانیش دەبێ بژیێی تا تێی بگەی واتا بە کوردی و بە کورتی؛ دەبێ تەی بکەین..تەی چەند پرسیارێکی جدی؟ ئایا هەر بژین و گوێ بە ئەزموونی کەس و هیچ دەقێکی ئاینی نەدەین..! ڕاستی چۆن جلوبەرگی کەسێک؛ لە کەسێکی تر جیاوازە ئاواش ئەزموونی مرۆڤەکان جیاوازە، چونکە ژیان مەتەڵێکی قورسە، ئەزموونکردنی ژیان پێویستە..! هەڵەکردن لە ژیاندا هەڵەکردن؛ ئامرازێکی چاکە بۆ تێگەیشتن لە ژیانکردن، چونکە هەڵەکردن وا لە مرۆڤ دەکا بە خۆی دابچێتەوە و بیربکتەوە لەوەی چی کردووە.. بەڵام هەڵەکردن؛ دوو جۆری هەیە: یەکەم جۆر هەڵەی ئەخلاقییە؛ کە بەپێی ئاین یاساغکراوە بۆ نمونە: ناکرێ بڵێی با زینایەک بکەم، بۆ ئەوەی تێبگەم لەوەی بۆ زیناکردن حەڕامە.! ئەمە هەڵەی ئەخلاقیە، خودا هەموو هەڵەیەکەی ئەخلاقی حەرام کردووە.. بەڵام هەڵەی ئیجتیهادی هەیە، ئەویش ئەوەیە تۆ لە ڕایەک یان بۆچوونێکت نایپێکی و بۆ دووەم جار دووبارەی ناکەیەوە.. بۆنمونە: تۆ بازرگانیەک دەکەی کە زەرەر دەکەی، هەڵەیەکەی ئەخلاقی نییە، بەڵکو ئیجتیهادییە! لە بابەتە سیاسیەکانیش ئەمە ڕاستە، بۆ نمونە حیزب هەیە کوردی بەکوشت داوە یان کوردی کوشتووە ئەمە هەڵەی ئەخلاقییە، بەڵام حیزبیش هەیە لە ئیجتیهادێک نەیپێکاوە، نابێ لە گووڵ کاڵتری پێ بووترێ.. ئایا ژیان لەبەر دەستی مرۆڤە یان مرۆڤ لەبەر دەستی ژیانە! ئەم قسەیە ئەگەر نەیکەیەنە مەسەلەی مریشک لە هێلکەکە، یان هێلەکە لە مریشکە.. مرۆڤ؛ هەندێ جار لەبەردەستی ژیانە بۆ نمونە کە لە وڵاتێکی هەژار نشینی، بەدەست تۆ نییە یان لە باوکێکی هەژاری.. بەڵام تا دەمری خۆ لەبەر دەستی ژیان نابی بۆیە کە فامل و ئاوەزت کامڵ بوو ژیان دێە بەردەستی تۆ، بۆنمونە دەتوانی خۆ بە هەژاری نەمری ئەگەریش بە هەژاری لە دایکبووی.. ژیانکردن؛ لە کێوە فێربین؟! قسەیەکی زۆر جوانی گابڕێڵ گارسیا مارکیز هەیە دەڵێ”باڵ بە منداڵەکانم دەبەخشم، بەڵام لێیان دەگەڕێم خۆیان بفڕن..” واتا دەبێ لەوە تێبگەین، چۆن ڕەنگی پرچ و چاومان جیایە لە یەکتر، ئاواش داستان و چیڕۆکی هەموو مرۆڤێک جیایە، ناکرێ باوکێک بڵێ دەدبێ کوڕەکەم ببێتەوە من، باوک؛ هەیە، حەز دەکا کوڕەکەی لە خۆی پیاو تر و باشتر بێ.. بەڵام دەبێ بزانرێ ئێستا پیاوبوون و باشتربوون جۆر و شێوزی هەیە، بۆنمونە دەکرێ کوڕەکە وە باوکی نەبێتە ئەندازیار، بەڵکو ببێتە یاریزانێکی باش.. ئیمام عەلی دەفەرموێ کوڕەکانتان وەک خۆتان پەروەردە مەکەن، ئەوان بۆ سەردەمێکی تر دروستبوون. ژیان بەردەوامە! تا بجوڵێی ئەزموونت زیاتر دەبێ، وا باشە؛ زۆرترین جوڵەت هەبێ، بۆ ئەوەی زۆرترین سود وەرگری و زۆرترین وزە بەدەست بێنی، وەک ئەنیشتاین دەڵێ مادە+جوڵە=وزە ئەم چەند قسەیەی من کردم، لەسەر ژیان، ئەسڵەن تێگەیشتنی منە بۆ ژیان، بە قسەی من مەکە و بۆ خۆت بژی و ژیان بکە، بەڵام بیرت نەچێ نابێ دووجار یەک هەڵە بکەی یان هەموو شتێک تاقیبکەیەوە چونكە وەک دەوترێ ژەهر تاقی ناکرێتەوە.. باشترین و جوانترین یاسا لە ژیان ڕێزگرتنە. نوسینی بەڕێز



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

ژیان هاوکێشەیەکی ئاڵۆزە.. Reviewed by Unknown on 5:11:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.