زەمالەی تورکی ٢٠١٧ بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا
پێشکەشکردنی داواکاری بۆ زەمالەی تورکی بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە مانگی یەکدا دەکرێتەوە،خوازیاران دەتوانن لە بەرواری ١/١٥-٢٠١٧/٢/١٧ داواکاری پێشکەش بکەن.ئەم زەمالانە بەتایبەتی تەرخان کراون بۆ خوازیاران لە سەرانسەری جیهان بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە تورکیا.
تەنها ئەو داواکاریانە لەبەرچاودەگیرێن کە لە ڕێگەی سیستەمی پێشکەشکردنەوە لەسەر پێگەی https://www.turkiyeburslari.gov.tr پێشکەش دەکرێن، کە تیایدا داواکاران زانیاری و بەڵگەنامەکانیان وەک داواکراوە داخڵ دەکەن.
هەروەک پێویستە داواکاران ئەو ئاستەی زمانیان هەبێت کە لە لایەن زانکۆکەوە داواکراوە. ئە داواکارانەی کە بەڵگەنامەی تەواویان نەبێت داواکاریەکانیان لەبەر چاو ناگیرێت بۆ ئەم زەمالەیە.هیچ داواکاریەک کە لەڕێگەی پۆستەوە یان تایبەتیەوە پێشکەش دەکرێت لەبەرچاو ناگیریت. خوازیارانی خوێندی ماستەر پێویستە بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەبێت، خوازیارانی دکتۆراش پێویستە بڕوانامەی ماستەریان هەبێت.خوازیارانی ماستەر پێویستە تەمەنیان لە ١/١/١٩٨٧ کەمتر نەبێت و داواکارانی خوێندنی دکتۆراش پێویستە تەمەنیان لە ١/١/١٩٨٢ کەمتر نەبێت.
هاوڵاتی تورکی بۆی نیە داواکاری پێشکەش بکات بۆ ئەم زەمالەیە.لە پڕۆسەی هەڵسەنگاندندا گونجاویەتی کاندیدەکە لەگەڵ پێوەرەکانی پێشکەشکردن و دەسکەوتە ئەکادیمی و کۆمەڵایەتیەکانی لەبەرچاودەگیرێت.سیستەمی پێشکەشکردنەکە بە شێوەیەکی خودکارانەیە ئەو زانکۆ و بەشانە پێشان دەدات کە لەگەڵ پێشینەی ئەکادیمی خوازیاران دەگونجێت، خوازیاران ناتوانن بە ئارەزووی خۆیان زانکۆ و بەشەکان هەڵبژێرن جگە لەوانەی کە لەلایەن سیستەمی پێشکەشکردنەوە دیاری دەکرێت بۆیان.
بۆزانیاری زیاتر دەربارەی زەمالەکە سەردانی ئەم بەستەرە بکە
تەلەفون : ٠٨٥٠٤٥٥٠٩٨٢
ئیمەیڵ: info@turkiyeburslari.org
نووسراوه لهلایهن
Ahmad Muhamad
ئهم بابهته ئامادهكراوهلهلایهن Ahmad Muhamad له ماڵپهڕی ژمێریاری
لینك: http://www.ahmed.cf/2017/01/blog-post_7.html
زەمالەی تورکی ٢٠١٧ بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا
Reviewed by Unknown
on
12:16:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: