Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

نوێترین زانیاری لەبارەی كاتژمێرە زیرەكەكەی ئەپڵ بزانە

لەكۆنگریەكی رۆژنامەوانیدا كۆمپانیای ئەپڵ نوێترین و ناوازەترین كەلوپەلە ئەلیكترۆنیەكانی خۆی نمایشكرد بە ناوی (Apple Watch) ناسراوەو خەونێكی تری زاناكانی بواری تەكنەلۆژیای زانیارییەكان هاتە دی، گرنگترین خەسڵەتەكانی ئەمانەی خوارەوەیە،
وەك هەموو نمایشكردنێكی كەلوپەلەكانی تەكنەلۆژیاكانی كۆمپانیای ئەپڵ كەمترین زانیاری لەسەر شێوازو چۆنیەتی دروستكردنی ئاشكرا دەكات، بەڵكو هەندێك گرنگی دەخاتەڕوو، زۆرترین و هەوڵیش دەدات تەكنیكی دروستكردن شاراوەبێ ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شەڕەی لە نێوان كۆمپانیا زلەكانی جیهان، بۆیە ئێمە لەم بابەتە تەنها شیكردنەوەیەكی هەندێك سیفەتەكانی كاتژمێرەكە دەخەینە روو.

لەڕووی قەبارەوە بە دوو شێواز دەكەوێتە بەردەستی بەكارهێنەرانی یەكێك گەورەو ئەوەی تریان بچووك سكرینەكەی لە كریستال یان یاقوتی پتەو دروستكراوە كە دژەرووخشان (خدش) و زۆر بەهێزە كە ووردبینیەكی لە رادە بەدەری هەیە بۆ نمایش كردنی وێنەكان كە هەمان روونبینی ئایفۆنی ئاسایی هەیە بێجگە لەگەڵ زانیاری دەربارەی وێنەكە.

سكرینە زیرەكەكە بە شێوەیەك دیزاین كراوە كە پاڵەپەستۆی دەخەیتە سەر دەزانێت ئەو پاڵەپۆستۆیەت بۆ چ كارێكە واتە كلیك كردنەكان دەگۆڕێن بەپێی شێوازی پاڵەپەستۆیەكە، كە ئایا ئەو كلیك كردنەی كردووتە راستە یان بە هەڵە دەستت پێی كەوتووە، یان كاتێك پەنجەت بۆ ماوەیەكی كەم لەسەری دانا یان بۆ ماوەیەكی دوورو درێژ بوو.

كۆنترۆڵی كاتژمێرەكە لە جۆری (S1) كە هەست بە جووڵەو پێوانی ترپەی لێدانی دڵ دەكات كە زۆر وورد بینە كە هەموو زانیارییەكانی دەوروبەرت دەزانێ.

یارمەتی دەری نهێنی : ئەم كاتژمێرە بەوە ناسراوە كە كە دەتوانێ یارمەتی دەرت بێ لە كۆمەڵێك كار وەك نووسینی نامەو ناردنیان بۆ ئەو بەرێزەی كە دەتەوێ نامەكەی بۆ بنێری، گەڕان لەنەخشە كە نمایشت بكا بۆ نزیكترین هوتێل یان چێشتخانە یان بەنزینخانە كە پشتی بەستووە بە نەخشەكانی ئەپڵ كە ئەم نەخشانە زۆر جێگەی متمانەن، بەم شێوەیە پێویستیت بە ئایفۆن نامێتێت و تاكو ئەو كاتەی دەری دەهێنی و بۆت دەگەڕێ بۆیە تەنها بەیەك كلیك هەموو ئەو كارانەت بۆ دەكات زۆر بە ئاسانی و ئاسایی.

بەرێوەبەردنی گفتوگۆكان : جوانترین شت لەم كاتژمێرە بەرێوەبردنی گفتوگۆیە كە بە چات ناسراوە لە نێو بەكارهێنەرانی زیرەكیەكەیە لەوەدایە كە خۆی دەتوانێ ئەو رستەیەت بۆ دەست نیشان بكات كە لە كاتی گفتوگۆكردنەكەت پێویستیت پێی دەبێ، كە پێشنیاری كۆمەڵە رستەیەكت دەكات، بەرێزیشتان یەكێك دەست نیشان دەكەن، پێشت دەڵێ كە نامەكەت گەیشتووەو ئایا خوێندویەتیەوە … یان نا ؟
بەرێوەبردنی گفتوگۆیە دەنگیەكان : ئەم خەسڵەتەی خوارەوەی بروا ناكرێت بە هەمان شێوازی مۆبایلی ئاسایی كار دەكات بۆ گفتوگۆكردن بە دەنگ كە هەمان ئەو جێبەجێكردنەكانی هەیە كە ئەپڵی ئاسایی هەیە وەك بوونی مایك و گەورەكەری دەنگ بێچگە لە بوونی بلوتوز كە دەتواندرێت پێكەوە ببەسترێتەوە لەگەڵ ئۆتۆمبێل گەر ویستت لە مایكرۆفۆنی ئۆتۆمبێلەكەتەوە گوێت لە تەلەفۆنەكە ببێ یان بەو بلوتوزەی بە گوێكەتەوە بەستراوە بیبیستی، بە تایبەتی بۆ ئەو بەڕێزانەی كە شوفێری دەكەن و تەلەفۆنی زۆریان بۆ دێ.
چاڵاكیە وەرزشیەكان : ئەو هاوڵاتیانەی خەریكی وەرزشن تەواو ئەو كاتژمێر بۆیان داهێنراوە تاكو ئاگاداری تەواوی لەش و چاڵاكیەكانیان بن لەگەڵ شیكردنەوەی تەواو زانیارییەكان و بەدواداچوونی راهێنانەكان دەكات، وەك ژمارەی ئەو ترپەی دڵ، هەنگاوەكان .. چەند جار دانیشتوو .. چەند رێستت وەرگرتووە . بە هۆیەوە دەتواندرێت پلان بۆ داهاتووی وەرزشی خۆتی بۆ دابنێی لەگەڵ بوونی دوو جێبەجێكاری وەك (Fitness) و (Workout)، ئەم كاتژمێرە گرنگی بەوە دەدات كە بەرێزتان تەنها وەرزش گرنگ نیە بەڵكو دەبێ ببیتە خاوەن تەندروستیەكی چاك و بزانی چۆن سوود لە وەرزش وەربگری بێ ئەوەی زیان بە جەستەو لەشت بدات.

كاتژمێرەكە بەم سیفەتانەی خوارەوەش ناسراوە :
1. دەتواندرێت چەندین ئەنتەرڤێیسی بۆ دیار بكەیت بەپێی ئارەزووی بەكارهێنەر.
2. لەكاتی گفتوگۆ دەتواندرێت چەندین سمبولی جیاواز بەكاربهێندرێت كە رەنگدانەوەی گفتوگۆكە بن.
3. وێنەكێشان لەسەر كاتژمێرەكەو پێشان دانی هاورێكانت.
4. زانینی دڵ لێدان تەنها دوو جار كلیك لەسەر ویندۆیەكە دەكەیت و هەموو ئامارێكی دڵەكەت پێ دەڵێت.
5. كاتژمێرەكە ئەجێندایەكی تێدایە دەتواندرێت هەموو وادەو بەڵێنەكان و كاتەكانت بۆ رێكبخات و لەكاتی پێویستیش ئاگادارمان بكاتەوە.
6. ئۆدیۆی زۆر بەرزە واتە گرفتت بۆ دروست نابێت كاتێك مایكرۆفۆنەكانی بەكاردەهێندرێت.
7. كۆنترۆڵكردنی كامێرای مۆبایلەكە كاتێك مۆبایلەكەمان لێ دوور دەبێت.
8. كۆنترۆڵ كردنی ئاتونزەكان زۆر بە ئاسانی و هەر لە دوورەوەش.
9. وەك ئاگاداركردنەوەیەك بۆ كات دادەندرێتەوەو بەپێی كاتەكانی جیهان و بەپێ ئەو شوێنەی كە لێیەتی.

نمایشكردنی كەش و هەوا :
1. كاتژمێرەكە بە سێ وەشان هەیە كە یەكێكیان زۆر ساكارە بۆ كاروباری رۆژانەو ئەوەی تر بۆ وەرزشوانەكانەو ئەوەی تریش تایبەتە بە ئافرەتان كە لە زێر دروست كراوە لە عەیاری (18) قیرات.

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

نوێترین زانیاری لەبارەی كاتژمێرە زیرەكەكەی ئەپڵ بزانە Reviewed by Unknown on 4:17:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: