یه‌كگرتوو به شێوه‌یه‌كى جیاواز پێشوازى له مامۆستایانى ناڕازى ده‌كات
دواى گردبونه‌وه‌یان له به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ى رۆژئاوا مامۆستایانى نارازى سلێمانى به‌ره‌و به‌رده‌م باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كى سلێمانى یه‌كگرتوو به‌ڕێكه‌وتن، له‌وێ له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران و ئەندامانی سەركردایەتی و جێبەجێكردنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانه‌وه پێشوازییان لێكرا، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو رایگه‌یاند،هاوڵاتیان ئه‌م شۆڕشه سپییه ده‌ستیان پێ كردووه نابێ له ژێر هیچ هه‌ڕه‌شه و گوشارێكدا ئه‌م شۆڕشه كۆتایی پێ بێت.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان به دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌ى راگه‌یاند،” داواكارى ره‌وا نابێ هه‌رگیز كۆتایی پێ بێت، گوشار خستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌بێت هه‌ر به‌رده‌وام بێت، وه هاوڵاتیان ئه‌م شۆڕشه سپییه ده‌ستیان پێ كردووه نابێ له ژێر هیچ هه‌ڕه‌شه و گوشارێكدا ئه‌م شۆڕشه كۆتایی پێ بێت “.
وتیشى،” ئه‌وه‌ى كۆتایی پێ دێ ئه‌بێ گه‌نده‌ڵى بێت، ئه‌بێ پاشه‌كه‌وتى ناڕه‌واى موچه بێ، ئه‌بێ قۆرخ كارى بێ “.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتوو به دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌ى راگه‌یاند،” یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان مێژوویه‌كى دێرینى هه‌یه له به‌گرى كردن له شه‌قام و مافى ره‌واى موچه‌خۆران و میلله‌ت، بۆیه به گه‌رمییه‌وه پێشوازییان لێ ده‌كه‌ین و داخوازییه‌كانیان لێ وه‌رده‌گرین، وه‌هه‌رچیمان پێكرابێ له رابردوودا كردوومانه، وه‌رهیچشمان پێ بكرێ له داهاتوودا درێخى ناكه‌ین “.
له لایه‌ن خۆیانه‌وه خۆپیشانده‌ران سوپاسى ئه‌و پێشوازییه‌ى یه‌كگرتوویان كرد، به‌ڵام ته‌نها پێشوازیی كردن به‌س نیه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه، ئێمه له ده‌ستپاكى ئێوه دڵنیایین، ئێمه ده‌زانین ئێوه شه‌ریكى دزینى نه‌وتى ئه‌م وڵاته نین “.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه عوسمان كاروانى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كى یه‌كگرتوو له سلێمانى له میانى وته‌یه‌كدا بۆ خۆپیشانده‌ران رایگه‌یاند،” ئێمه وه‌كو یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ئه‌گه‌ر بێته‌وه بیرتان یه‌كه‌م هێز بووین له هه‌رێمى كوردستان له پێناو بنه‌بڕكردنى گه‌نده‌ڵى و دابینكردنى خزمه‌تگوزارى له ساڵى 2005، 4 شه‌هید و 17 باره‌گامان سوتا “.
محه‌مه‌د شه‌هاب
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
ليست هناك تعليقات: