نوێترین زانیاری لەسەر نقوومبوونی تایتانیك ئاشکرابوو
بۆ ماوەی زیاتر لە 100 ساڵی ڕابردوو لەوكاتەی كەشتی تایتانك بەشێوەیەكی تراژیدی نقووم بوو، جیهان باوەڕیان وابوو بەهۆی شاخی سەهۆڵینەوە نقووم بووە، بەڵام ئێستا دەركەوتووە نقوومبوونی كەشتییەكە بەهۆی ئاگركەوتنەوە بووە.
بەپێی زی سهنی بەریتانی سینان مۆلۆنی، رۆژنامەنووس و نووسەری ئێرلەندی، ماوەی 30 ساڵە لێكۆڵینەوە دەكات لەو كارەساتە، لە دۆكیومێنتارییەكی نوێدا بانگەشەی ئەوەی كردووە بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێك لە كۆگای خەڵووزی پاپۆڕەكە و ژووری سووتاندنی خەڵووز دواجار چوارچێوەی دەرەوەی كەشتییەكە لاوازبووە و بەوهۆیەوە نقووم بووە.
كەشتی تایتانیك كە لەسەردەمی خۆیدا گەورەترین كەشتی بووە لە ساڵی 1912دا بەشێوەیەكی پێشبینی نەكراو نقووم بوو و دوای نقوومبوونی باس لە چەندین هۆكار دەكرا لەوانەش خۆكێشانی كەشتییەكە بە شاخێكی سەهۆڵیندا.
رۆژنامەنووسەكە ڕوونیكردۆتەوە: “لێكۆڵینەوەی فەرمی لەنقوومبوونی تایتانیك هۆكارەكەی گەڕاندۆتەوە بۆ “قەزاو قەدەر”، بەڵام ئەمە چیرۆكێكی سادەی خۆكێشان بە شاخێكی سەهۆڵین و نقووم بوون نییە، بەڵكو هۆكارەكە بریتیە لە زریانێك لە چەند هۆكارێكی نائاسایی كە بەیەكەوە هاتوون: ئاگر، سەهۆڵ و كەمتەرخەمی تاوانبارانە.”
ئەو رۆژنامەنووسە دەشڵێت “چەند ئاماژەیەكی تاریك دەتوانرێت لەو وێنانەدا ببینرێت كە بەمدواییانە لە زیادكردنێكی تایبەتدا دەركەوتن و وێنەكان تایبەتن بە لای ڕاستی كەشتییەكە”.
ئاشكراشیكردووە ئەوە بەڵگەی ئاگركەوتنەوەی ناو پاپۆڕەكەیە و هۆكاری نقومبوونی تایتانیكە و جەختیشیكردۆتەوە هیچ كەس پێشتر لێكۆڵینەوەی لەسەر ئەو ئاماژانە نەكردووە كە هەموو بۆچوونەكان بۆ نقوومبوونی كەشتییەكە دەگۆڕێت.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: