Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لەگەڵ زەنگی یەکەمی مۆبایلەکەتدا ھەستە لە خەو

لەوانەیە بەیانیان زەنگی ئاگادارکەرەوەی مۆبایلەکەت بکوژێنیتەوە و چەند جارێک لێبداتەوە و ئەو کارەت پێ ئاسایی بێت، بەڵام پێناچێت پزیشکان ھەمان رای تۆیان ھەبێت. شارەزایانی پزیشکی ھۆشداری دەدەن لەبارەی خوویەکەوە کە زۆربەمان ھەمانە و ئەویش پەنجە داگرتنە لەسەر (Snooze) بۆئەوەی زەنگی مۆبایلەکەت بکوژێتەوە و دواتر لێدەداتەوە، ئەو کارە دەتوانێت زیان بەتەندرووستیت بگەیەنێت، چونکە جەستەت واڕاھاتووە لەبەیانیاندا خەبەرت بێتەوە و لەو کاتەی رووناکی زیاددەبێت جەستە دەست دەکات بە دەردانی ھۆڕمۆنی دۆپامین و کۆرتیزۆڵ و چالاکیت زیاددەکات و خەوت سووک دەبێت بۆئەوەی خەبەرت بێتەوە. بەڵام ئەگەر زەنگەکە بکوژێنیتەوە و دووبارە بخەویتەوە ئەوا جەستەت دەچێتەوە ناو قۆناغەکانی خەوتن و ناچالاک دەبێت، دوای چەند جارێک لێدانی زەنگەکە بەزۆر ھەڵدەستیت و ئەوەش وادەکات زۆر ماندوو بیت و جەستەت وزەی پێویستی نابێت، ھەربۆیە لەگەڵ زەنگی یەکەمی مۆبایلەکەتدا دەستبەجێ ھەستە لە خەو و خۆت لە زیانەکانی کوژاندنەوەی زەنگەکە بپارێزە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

لەگەڵ زەنگی یەکەمی مۆبایلەکەتدا ھەستە لە خەو Reviewed by Unknown on 4:56:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.