Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

له‌ هه‌ولێر قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌كان گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا

لە هەولێر قوتابییه‌ یەکەمەکان داوای دامەزراندنیان کرد و لە دهۆکیش قوتابیانی  کۆلێژێک دژی وەرگرتنی پارە گردبوونەوە.

ئەمڕۆ ١٢ی کانونی دووەمی ٢٠١٧، خوێندکارە یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم بۆ شەشەمین جار گردبوونەوە و داویان کرد کە حکومەتی هەرێم دایانبمەزرێنێت.

بەشێک لەو خوێندکارانە کە ژمارەیان نزیکەی هەزار و ٢٠٠ خوێندکارە بە ئێن ئاڕ تییان وت، لەماوەی ڕابردوودا چەندین جار چوونەتە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا، پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام داواکارییەکانیان جێبەجێ ناکەن.

هاوکات بە وتەی ئەو خوێندکارانە، بڕیاری دامەزراندنیان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا هەیە، بەڵام تا ئێستا ئەنجومەنی وەزیران بڕیارەکەی پەسەند نەکردووە.

لەلایەکی تریشەوە، بەشێک لە قوتابیانی کۆلێجی پەروەردەی بنیات لە زانکۆی دهۆک کە هاوکات فەرمانبەری وەزارەتی پەروەدەن گردبوونەوە و داوایان کرد، سەرۆکایەتی زانکۆ ئەو بڕیارانەی هەڵوەشێنێتەوە کە داونی لەسەر مەرجی وەگرتنیان لەو کۆلێجە.

بە وتەی ئەو خوێندکارانە، پێشتر مەرجی وەرگرتنیان لەو کۆلێجە تەنها ٥٠٠ هەزار دینار بووە، بەڵام بەپێی بڕیارێکی نوێ، پارەکە زیاد کراوە بۆ ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار، هاوکات دەشبێت کۆنمرەی ئەو خوێندکارانە لە پۆلی شەشی ئامادەیی (١٢ی ئامادەیی) لە ٦٠ کەمتر نەبێت.

خوێندنی ئەو فەرمانبەرانە لەو کۆلێجە دوای ئەوە هات کە پێشتر وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، کێشەی کەمی مامۆستا بە ڕێکخستنی میلاکات چارەسەر دەکەن و بۆ ئەو مەبەستەش ئەو فەرمانبەرانەی لە وەزارەتی پەروەردەن، دەتوانن وەک مامۆستا وانە بڵێنەوە بەو مەرجانەی کە بۆیان دادەنرێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

له‌ هه‌ولێر قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌كان گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا Reviewed by Unknown on 4:24:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.