Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ریزبەندی باشترین مۆبایلەکان بۆ ساڵی ٢٠١٦

لەکۆتایی ھەموو ساڵێکدا ھەڵسەنگاندن دەکرێت بۆ ئەو مۆبایلانەی لەو ساڵەدا بەرھەم ھێنراون و خراونەتە بازارەوە, ئەمساڵیش لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ ئەو ھەڵسەنگاندنە ئەنجامدراوە لە یەکێک لە پێگە نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بەتەکنەلۆژیا.

پێگەی”سی ئێن ئی تی”تایبەت بە باشترین جۆری ئامێری زیرەکی تەلەفون لیستێک بڵاوکرد وەتەوە تێیدا باشترین جۆرەکانی خستۆتەروو, بۆ ئەو ھەڵسەنگاندنەش پێگەکە چەند شتێکی کردۆتە پێوەر لەوانە چۆنێتی دیزاینکردن وئەو تایبەتمەندیانەی کە لە مۆبایلەکەدا ھەیە زۆرینەی مۆبایلەکان ٨.٥ یان ھێناوە لە ١٠ لەوە زیاتر ھیچ ئامێرک زیاتر نەبووە پۆینتەکەی تەنھا ئامێرک لەو پلەیە کەمتری ھێناوە.

ئەو ئامێرانەش بەم رێزبەندیە بوون:-

– Google Pixel

بە پێی راپۆرتەکە ئامێری گۆگڵ پێکسڵ کە کۆمپانیای گۆگڵ بەرھەمی ھێناوە باشترین ئامێرە بۆ جێگەگرتنەوەی ئایفۆن بە ھۆی ئەو سیستەمی ئاندرۆیدە باشەی کەتیدایە.

– Apple iPhone ٧ Plus

باشترین مۆبایل لەرووی وێنەگرتنی نموونەیەوە ئامێری ئەپڵی ئلیفۆن سێڤن پڵەس بووە, کە ئەو پێگەیە بەتایبەتی جەختی خستۆتەسەر.

– Samsung Galaxy S٧

سامسۆنگ گالەکسی سێڤن بە پێی تاقیکردنەوەکە خێراترین کاری پێدەکرێت لەگەڵ توانا باشەکانی لە وێنەگرتن و پاتریە باشەکەی بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ.

– OnePlus ٣T

بە پێی ھەڵسەنگاندنەکە ئەم جۆرەی مۆبایلە لەرووی تایبەتمەندییەوە تایبەتمەندییەکی زۆرباشی ھەیە تەنھا ئەوەی وای لێدەکان ئەو پلە بەرزەی پێبدرێت مۆبایلی وەن پڵەس سری تی لە رووی ئابوریەوە زۆر یارمەتی دەرە نرخەکەی لە ٤٤٠ دۆلار زیاتر نی یە لە بازارەکاندا.

– Apple iPhone ٧

بەھۆی باشتربوونی کامێراکەیوو ماوەی ئەو بارگاوییەی کەتیدا دەمنێتەوە بەراورد بە ئایفۆنەکنی پێشوو ئایفۆن سیڤن باشترینی بەدەستھێنا, بەڵام ئەو پێگەیە ئایفۆن سیڤن پڵەس بە باشتر دەزانێت.

– Motorola Moto G٤

سەرەرای ئەوەی ئەم مۆبایلە لەرووی تایبەتمەندییەوە ناگات بە ئەوانی تر بەڵام ئەوەی وای لێدەکات بێتە ئەو ریزە نرخەکەیەتی کە تەنھا بە ١٥٠ دۆلاری ئەمرکییە.

کۆتا مۆبایل مۆبایلی مۆتۆرلایە کە تەنھا مۆبایلە لەو ریزبەندیە پلەی ٧٠٥ ھێنا لە ١٠ لە کۆتایشدا سەرەرای ئەو ھەموو شیتانە ھەڵبژاردنی ئەو مۆبایلانە لەسەر ئارەزوی خۆت وەستاوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

ریزبەندی باشترین مۆبایلەکان بۆ ساڵی ٢٠١٦ Reviewed by Unknown on 11:47:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.