یادكردنهوهی بۆنه تایبهتیهكان له فهرمانگه حكومییهكان قهدهغهكرا..
لە نوسراوێكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كە ئاراستەی سەرجەم فەرمانگەكان كراوە، یادكردنەوەی هەموو جۆرە بۆنە و مەراسیمێك لە كاتی دەوامی فەرمی قەدەغە دەكات.
لە نوسراوی ژمارە 621ی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كە واژووی عەلی رەشید سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێری بەسەرەوەیە، رایگەیەندراوە لە كاتی دەوامی فەرمی فەرمانگەكان رێگەنەدرێت هیچ مەراسیم و بۆنەیەك بەرێوەبچێت و جگە لە مەراسیمە نەتەوەییەكان.
لە بەشێكی بریارەكەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر هاتووە دەبێت هەموو ئەو مەراسیمانەی ساز دەكرێن لە دوای دەوامی فەرمییەوە بێت.
ئەو بریارەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دوای ئەوە هات، كە لە 29ی تشرینی دووەمی 2016، لە كاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمی توندوتیژی دژی ئافرەتان، كارمەندانی بەشێك لە فەرمانگەكان بەشداری مەراسیمەكەیان كردووە، بەڵام ئەو رۆژە پشوو نەبووە و بەمەش كێشە بۆ راپەڕاندنی كاروباری هاوڵاتیان دروستبووە.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: