Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەمەرج دەرماڵەکەی مامۆستایان خەرجدەکرێت..بڕیارێکی نوێ دەدرێت

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرایدەکات، میکانیزمی خەرجکردنی دەرماڵەی ھاندانی مامۆستایان گۆڕانکاریی تێداکراوە، جێگری سەرۆکی یەکێتیەکەش تەئکیددەکاتەوە، لەمەودوا فۆڕمی تایبەت بەدەرماڵەکە لەلایەن سەرپەرشتیارانەوە ئامادەدەکرێت و بەدواداچونی بۆ دەکرێت.
 
ھەرچەندە پێشتر فۆڕمی تایبەت بەپێدانی دەرماڵەی ھاندان لەلایەن بەرێوەبەری خوێندنگەکانەوە پڕدەکرایەوەو تێیدا دەبوایە مامۆستایانی ئامادەبوو واژۆیان لەسەر بکردایە، بەڵام بەگوێرەی ئەو فۆڕمه‌ شێوازی پڕکردنەوەی ئەو فۆڕمە گۆرانکاریی تێداکراوە.
لەوبارەیەوە مامۆستا عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان ڕایگەیاند، “پێدانی دەرماڵەی ھاندان تەنھا ئەو مامۆستایانە لێی سومەنددەبن کە دەوامی ئاسایی دەکەن، بەڵام ئەو مامۆستایانە ناگرێتەوە کە مۆڵەتی بێ موچەیان وەرگرتوە، واتە ئەوان سومەندنابن”.
وتیشی:”لەئێستادا شێوازی پێدانی دەرماڵەی  ھاندانی مامۆستایان گۆڕانکاریی تێداکراوەو پێشتر لەلایەن بەڕێوەبەری خوێندنگەوە سەرپەرشتی دەکراو دواتر مامۆستایانی ئامادەبوو واژۆیان دەکرد”.
بەگوێرەی ئەو فۆڕمە نوێیەی ئامادەکراوە، لەلایەن سەپەرشتیارانەوە بڕیار لەبارەی خەرجکردنی دەرماڵەی ھاندان دەدرێت و بۆ لەمەودواش ئەو فۆڕمە دەدرێتە سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و ئەوان سەردانی خوێندنگەکان دەکەن و ڕۆژی پەیوەندیی مامۆستایان بەخوێندنگەوە لەسەر فۆڕمەکە تۆماردەکات و دواتر واژۆی بەڕێوەبەرو سەرپەرشتیاری لەسەردەکرێت و ڕەوانەی پەروەردە دەکرێت و بەو مەرجە خەرجدەکرێت.
لەو ڕوەشەوە مامۆستا عەتا وتی:”لەئێستادا وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی دەرماڵەکە بۆ مامۆستایان دەربڕیوە کە لەڕۆژی یەکی کانونی یەکەمی ٢٠١٦وە ئەژماردەکرێت، بەڵام تەنھا ئەو مامۆستایانە سودمەنددەبن کە لەدەوامدان”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

بەمەرج دەرماڵەکەی مامۆستایان خەرجدەکرێت..بڕیارێکی نوێ دەدرێت Reviewed by Unknown on 3:26:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.