ژمارەی بەكارھێنەرانی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بەشێوەیەكی ئێجگار زۆر زیادی كردووە
بەپێی ئامارەكان ساڵی رابردوو ژمارەی بەكارھێنەرانی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بەشێوەیەكی ئێجگار زۆر زیادی كردووەو بەرەو زیاتریش دەڕوات. بەپێی چەند داتایەك كە نەتەوەیەكگرتوەكان بڵاویكردوەتەوە لەماوەی ساڵی 2016 ژمارەی بەكارھێنەرانی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بەرێژەی 30% زیادی كردووە. لەراپۆرتی نەتەوەیەكگرتووەكاندا هاتووە كە ئەو رێژەیە ئەو راستییە دەردەخات كە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان گرنگیان لە ژیانی خەڵكدا زیاتر بووە وەك سەرچاوەیەكی پەیوەندی و لە ھەمان كاتیشدا وەك سەرچاوەیەك بۆ ئاسانكاری. لە ساڵی رابردوودا ژمارەی بەكارھێنەرانی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان گەیشتۆتە ٢ ملیار و 800 ملیۆن كەس لەو رێژەیەش پشكی شێر بەر كۆمپانیای فەیسبوك كەوتووە كە 70% بەكارھێنەرانی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان فەیسبوكیان ھەیە.
هەروەها ھۆكاری زیادبوونەشی ئاشكرا كردوە كە رێژەی بەكارھێنەرانی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بۆ زیادبوونی بەكارھێنەرانی “مۆبایلی زیرەك “سمارت فۆن دەگەرێننەوە كە بۆیەكەم جار لەم ساڵدا رێژەی فرۆشی مۆبایلە زیرەكەكان مۆبایلی ئاسایی تێپەراند
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: