Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

گرنگترین تایبەتمەندییە نوێیەکانى بەرنامەى فەیسبووک مەسنجەر

لەئێستادا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوونەتە گەورەترین هۆکارەکانى پەیوەندیکردن و گواستنەوەى هەواڵ و زانیارى لەسەرتاسەرى جیهاندا، بەجۆرێک زۆرینەی هاوڵاتیان بەکاریاندەهێنن.

یەکێک لەگرنگترین کۆمپانیاکانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەجیهاندا تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووکە، کە بەهۆى گرنگى و بەبڵاوى ئەو تۆڕەوە زۆربەى جیهان بەکاریدەهێنن.

لەخوارەوە گرنگترین تایبەتمەندییە نوێیەکانى مەسنجەر کە تایبەتە بەفەیسبووک دەخەینەڕوو:
١- پەیوەندیکردنى ڤیدیۆیى بەکۆمەڵ:
لەڕێگەى ئەم تایبەتمەندییەوە دەتوانن لەڕێگەى مەسنجەرەوە لەگەڵ ٥٠ هاوڕێتاندا قسە بکەن و هەموویان ببینن لەهەمان کاتدا، هەروەها دەتوانن هەندێک وێنەى سێ دوورى لەپەیوەندییەکەدا زیادبکەن لەسەر ڤیدیۆکان وەک زیادکردنێکى خۆشى بۆ ناو پەیوەندییەکە، بەڵام ئەم تایبەتمەندییە لەسەرەتادا لەئایفۆندا بوونى هەبوو، بەم نزیکانەش بۆ ئەندرۆیدیش زیاد دەکرێت، بۆ بەدەستهێنانى ئەم جۆرە تایبەتمەندییە پێویستە نوێترین وەشانى مەسنجەرتان بەردەست بێت.


٢- بەکارهێنانى real simple:
ئەم جۆرى تایبەتمەندییە ڕێگەتان پێدەدات تاوەکو لەگەڵ مارکە جیهانییەکاندا گفتوگۆ بکەن بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ و تاو ئەوەى جێى سەرنجە لەلاتان پێیان بڵێن دەربارەى ئەوەى خۆتان ئارەزووى دەکەن لەسەر جۆرى شمەکەکانیان.

٣- زیادکردنى هەندێک ئیفێکتى”گۆڕانکارى”تایبەت:
لەم دواییەدا کۆمپانیاى فەیسبوک کۆمەڵیک گۆڕانکارى و تایبەتمەندى بۆ بەکارهێنانى کامێرا زیادکردووە، کەتیایاندا کۆمەڵێک ماسکى سێ دوورى، هەندێک ستیکەر و ئینفێکتى تایبەتمەند لەسەر وێنەکان لەکاتى بەکارهێنانى فەیسبووک مەسنجەردا.

٤- بەکارهێنانى گفتوگۆکردن بەبێ بەکارهێنانى بەرنامەى فەیسبووک :
پێویست ناکات بۆ نامە ناردن یان بەکارهێنانى فەیسبووک سەردانى بەرنامەى فەیسبووک و مەسنجەرەکەى بکەیت، بەڵکو دەتوانن لەڕێگەى سەردانکردنى ماڵپەڕى” messenger.com”یان”m.m/realsimple”گفتوگۆ و چاتى فەیسبووک ئەنجامبدەن.

٥- ئاڵوگۆڕى پارە:
بەهۆى بوونى تایبەتمەندییەکى نوێوە دەتوانن پارە لەنێوان خۆتان و هاوڕێکانتاندا بگۆڕنەوە و بۆ یەکترى بنێرن بەتایبەت لەکاتى پێویستى بەپەلە بۆ پارە.


٦- ڕیزبەندى گواستنەوە:
لەڕێگەى تایبەتمەندییەکەوە کە لەناو ماسنجەردا بوونى هەیە دەتوانن بزانن کە هاوڕێکانتان چەندێک لێتانەوە نزیکن و بەهۆى ئەوەشەوە دەتوانن بزانن باشترین ڕێگە کامەیە بۆ سەردانکردنیان و گەیشتن بۆلایان.

٧- گۆڕینى ڕەنگ:
ئەم جۆرە تایبەتەندییە ڕێگەتان پێدەدات تاوەکو بتوانن ڕەنگى پشتەوەى شاشەى گفتۆگۆکردنتان لەگەڵ کەسانى تر بگۆڕن بەو ڕەنگەى کە خۆتان دەتانەوێت.

٨- ناردنى فایل:
لەڕێگەى ئەم تایبەتمەندییەوە دەتوانن بەپەنجە نان بەدوگمەى”add file”جۆرى فایل هەڵبژێرن و بینرێن بۆ ئەو کەسانەى کە دەتانەوێت بۆیان بنێرن.


٩- بەشداریکردنى لە یاریدا:
دەتوانن لەڕێگەى ئەم تایبەتمەندییەوە ڕکابەرى لەگەڵ هاوڕێکانتاندا ئەنجامبدەن لەسەر هەندێک یارى کە لەناو مەسنجەردا بوونیان هەیە، وەک”pac man”ئەوەش لەڕێگەى تایبەتمەندى”remote control”کە لەبەشى خوارەوەى بەرنامەکەدا بوونى هەیە.

١٠ زیادکردنى بەرنامە:
لەناو بەرنامەى مەسنجەردا تێبینى سێ خاڵ دەکەن لەبەشى ڕاستى خوارەوەدا، لەکاتى پەنجە داگرتن لەسەریان دەتوانن کۆمەڵێک بەرنامە بەیەکەوە ببەستنەوە وەک”spotify, tumblr, giphy, dropbox”لەگەڵ هەندێک بەرنامەى تریشدا.

١١- هاوبەشیکردنى شوێنەکان:
بەپەنجە نان بەسەر هەمان ئەو سێ خاڵەى سەرەوەدا دەتوانن هاوبەشى بکەن بە شوێنى خۆتانەوە لەگەڵ کەسانى تردا لەڕێگەى خزمەتگوزارى دیاریکردنى شوێندا”Gps”.

١٢- بەکۆد کردنى گفتوگۆى نامەیى”چات”
بەهۆى تایبەتمەندى”secret conversation”ەوە دەتوانن چاتەکانتان تایبەت بکەن لەگەڵ ئەو کەسانەدا کە خۆتان ئارەزووى دەکەن.

 

sc nrt



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

گرنگترین تایبەتمەندییە نوێیەکانى بەرنامەى فەیسبووک مەسنجەر Reviewed by Unknown on 11:09:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.