Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزیری پەروەردە دڵنیایی دەداتە مامۆستایان..”بۆ سلێمانی بڕیار دەدەین”

وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێم لەبارەی دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم ڕونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت، “بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان لەسنوری پارێزگای سلێمانی ھیچ بڕیارێکمان نەداوە”،  دڵنیاییشدەداتە مامۆستایان بەوەی، پارەی ھاندانیان بۆ خەرجدەکرێت، بەڵام کەمێک دوادەکەوێت، ئاشکراشیکرد، “ئومێد ھەیە لەمساڵدا قەیرانی دارایی بەرەو کەمبونەوەو چارەسەرکردن بڕوات”، دەشڵێت:”دەوامی خوێندن درێژدەکرێتەوە”.
 
دوێنێ سێی کانونی دوەمی ٢٠١٧، تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم لەپارێزگای هه‌ولێر و دهۆك جگە لەسلێانی و ھەڵەبجەو ڕاپەڕین و ئیدارەی گەرمیان و کەرکوک دەستیپێکرد،  وەزیری پەروەردەش ھۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوەو دواتر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازکرد.
د. پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێم لەکۆنگرەکەدا ڕایگەیاند، “لەسنوری پارێزگاکانی ھەولێرو دھۆک، تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم دەستیپێکردوە، ٥٠٠ ھەزار خوێندکار بەشداریی تاقیکردنەوەکان دەکەن، بەڵام بۆ ئەو سنورانەی بایکۆتی تێدابوو، ھیچ بڕیارێک نەدراوە”.
وتیشی:”بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان لەسنوری پارێزگای سلێمانی، چاوەڕوانی پڕۆژەی بەڕێوەبەری پەروەردەکان دەکەین، ئێستاش ئەوان پڕۆژەیەکیان ئامادەکردوەو داویانەتە وەزارەتی پەروەردە، ئێمەش بەدواداچونی بۆ دەکەین، دوای نزیکەی دوو مانگی دیکە لەبارەی تاقیکردنەوەکان ڕێکدەکەوین و بڕیاردەدەین، بۆ پارێزگای کەرکوکیش تاقیکردنەوەکان لەناوەڕاستی ئەم مانگە بۆ کۆتایی مانگ دەستپێدەکات”.
لەبارەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە گشتیەکانیش وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، ھەوڵی جدی دەدەن بۆئەوەی لەیەککاتدا تاقیکردنەوە گشتیەکان لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێم ئەنجامبدرێت، وەکو وەزیری پەروەردە وتی:”ناکرێت بەجیا ئەنجامبدرێت، بەڵام بۆ تاقیکردنەوەی وەرزەکان ئاساییە”.
سەبارەت بەو سنورانەشی بایکۆت تێیاندا بەردەوامبوو، وەزیری پەروەردە ھێمای بەوەشکرد، “دەبێت قەرەبوی ئەو وادەیە بکرێتەوە بۆ تەواوکردنی پڕۆگرامی خوێندن، قەرەبوەکەش لەدوو کاتدا دەبێت، لەپشوەکانی بەھار، درێژکردنەوەی دەوام لەکۆتایی ساڵ”.
لەبارەی ئەوەش ئاخۆ حکومەتی ھەرێم ھیچ پلانێکی ھەیە بۆ پێداچونەوە بەموچەو کەمکردنەوەی پاشەکەوت، د. پشتیوان سادق وتی:”ئەوە کاری وەزارەتی دارایی ڕونکردنەوە بدات، بەڵام بۆ وەزارەتی پەروەردە لەئێستادا ئەوەی ھەیە پرسی پارەی ھاندانەکەیە، بەھۆی ھەندێک وردبینیەوە لەناوی مامۆستایان دواکەوتوە، ئومێدیش ھەیە لەمساڵدا قەیرانی دارایی بەرەو چارەسەرو کەمبونەوە بچێت”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

وەزیری پەروەردە دڵنیایی دەداتە مامۆستایان..”بۆ سلێمانی بڕیار دەدەین” Reviewed by Unknown on 3:26:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.