ئه‌نجوومه‌نی ڕێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه پێنجه‌مین كۆنفرانسی خۆیی به‌ست
ئه‌نجوومه‌نی ڕێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه پێنجه‌مین كۆنفرانسی خۆیی به‌ست و تیایدا ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانیش یه‌كێك بوو له چالاكترین ڕێكخراوه‌كان
دووشه‌مه (30/1/2017) ئه‌نجوومه‌نی ڕێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه پێنجه‌مین كۆنفرانسی ئاسایی خۆیی سازكرد له هۆڵی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه
كۆنفرانسه‌كه به ئاماده‌بوونی (21) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كه نوێنه‌ری (211) ڕێكخراوی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ن و به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ناوخۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، كه تیایدا په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌مواركرایه‌وه و ده‌سته‌ی نوێ هه‌ڵبژێردران.
شایه‌نی باسه له كۆنفرانسه‌كه‌دا خه‌ڵاتی ده چالاكترین رێكخراوی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كرا كه ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانیش یه‌كێك بوو له‌و ده ڕێكخراوه.
هه‌روه‌ها له كۆنفرانسه‌كه‌دا لقی (122)ی پارتی دیموكراتی كوردستان خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی به‌خشیه نوێنه‌ری ڕێكخراوی گشه‌پێدانی قوتابیان له ئهنجوومهنهكهدا (محمد حسن) كه به‌رپرسی به‌شی كارگێڕی و دارایی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بوو.
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: